وبلاگى سياسى و خەبرى ويراش
Add comment سپتامبر 30, 2008
ڕه‌خنه‌ی سه‌رکرده‌یه‌کی تۆراو له‌وه‌ختی زائیعدا! (له به‌رامبه‌ر ئیدیعاکانی نه‌وشیروان مسته‌فادا)
له‌و ساوه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی تۆراوه‌و ده‌زگایه‌کی ژورنالیستی بچووکی به‌ناوی کۆمپانیای ووشه‌وه پێکه‌وه‌ناوه، زیاتر له جارێک له ناواخنی ژماره‌یه‌ک زنجیره ووتاری سیاسی ڕه‌خنه‌ئامێزه‌وه له سه‌رکردایه‌تی کورد، به تایبه‌تیش له ڕابه‌رایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی، گه‌ره‌کیه‌تی خه‌یاڵی “ڕه‌وتی چاکسازی‌و پاکسازی” خۆی بره‌وبداو گوایا وه‌کو قسه‌که‌ری ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، واته یه‌کێتی‌و پارتی ئه‌ژمار بکرێ. به ئومێدی ئه‌وه‌ی له په‌نای ده‌نگی پێی ئاراسته‌ی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تی‌و نه‌فره‌تی هه‌مه‌گیری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له دژی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ‌و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌ی جووڵانه‌وه‌ی کوردی، نووزه‌ی ڕاوێژکارییه‌کانی خۆی‌و گروپه‌که‌شی بگاته گوێی سه‌رکردایه‌تی کوردی. تا له‌م ڕێگایه‌وه بودجێتی تێچوونی کۆمپانیاکه‌شی له‌و داهاته‌ی وا به‌ڕێزیان به سامانی خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ری کوردستان ئه‌یخه‌مڵێنێ‌و ئێستا هه‌ردوو حیزب ده‌ستیان به‌سه‌ریدا گرتووه‌و به ئاره‌زووی خۆیان ته‌خشان‌و په‌خشانی ده‌که‌ن، دابین‌و حه‌ڵاڵ بکات. ادامه ی مطلب…
Add comment سپتامبر 30, 2008
وه‌ڵام به هاوڕێ (فازڵ عوسمان) ده‌رباره‌ی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران
فازڵ عوسمان له ماڵپه‌ڕی (هاوپشیتی)دا وتارێکی به‌ناوی (ڕێکخراوێک بۆ حزب و فدراسیۆنێک بۆ په‌نابه‌ران) بڵاوکردۆته‌وه به پێنج به‌ش (به‌شی ١و٢ 6/9/2008، به‌شی ٣ 7/9/2008، به‌شی ٤ 9/9/2008، به‌شی پێنج 10/9/2008) له دوابه‌شیشدا نووسیویه‌تی درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام هیچی به‌دوادا نه‌هات.
وتاره‌که‌ی تووڕه‌بوونێکی زۆری پێوه دیاره، هه‌ر ئه‌م تووڕه‌بوونه‌ش به چه‌ند ئه‌نجامگیرییه‌کی نادروستی گه‌یاندووه. فازڵ به‌م وتاره بۆچوونی خۆی ده‌ربڕیوه، که پێده‌چێت ماوه‌یه‌کی زۆر بێت ڕایگرتبێت و ئازاری دابێت.
من ئه‌م سه‌رنجانه‌م به پێویست زانی له‌سه‌ر قسه‌کانی:
* په‌نابه‌رێتی، بزووتنه‌وه نییه، دیارده‌یه.
* فیدراسیۆن به‌ره‌ی یه‌کگرتنی حیزبه سییاسییه‌کان نییه، وه‌ک تۆ بۆی ده‌چیت، به‌ڵکو ڕێکخراوه‌کانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له وڵاته جیاجیاکانی ئه‌وروپا و که‌نه‌دا و پێشتریش تورکیا و یۆنان و ئو‌سترالیا، یه‌کیان گرتووه و (فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ر)ییان پێکهێناوه. ادامه ی مطلب…
Add comment سپتامبر 22, 2008
حه‌وت ساڵ پاش كاره‌ساتی 11ی سێپته‌مبه‌ر

حه‌سه‌ن ره‌حمانپه‌ناه
حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رۆژیكی‌وه‌ك ئه‌مڕۆدا‌واته له 11ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001دا، له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا روداوێك رویدا كه لایه‌نه‌كانی ئه‌م روداوه هه‌ر به ته‌نیا داوێنی ئه‌مه‌ریكای نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو پانتایی جیهانیشی ته‌نی. ره‌نگه ئه‌و شته‌ی كه ئه‌م روداوه‌ی كرد به رووداوێكی جیهانی، به‌ر له‌هه‌ر شتێك بوونی‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا‌وه‌ك گه‌وره‌ترین هێزی ئابووری‌و نیزامی جیهان‌و ئه‌ساسه‌نیش هێز‌و توانای نیزامیی ئه‌و‌وڵاته بێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تا كاتی روودانی 11ی سێپته‌مبه‌ر ئه‌مه‌ریكا‌وه‌ك ناوه‌ندی سوباتی سه‌رمایه‌و دڵی سه‌رمایه ده‌ناسرا‌و به كه‌ڵك‌وه‌رگرتن له تێكنۆلۆژیای پێشكه‌توو‌و دوربینه ئه‌لكتریكیه‌كان له ئاسمان‌و زه‌وی‌و له ده‌ریادا له زۆرترین پارێزه‌ر به‌هره‌مه‌ند بووه. به هه‌بوونی ئاوا ئیمكاناتێك، عه‌مه‌لیاتی تیرۆریستیی 11ی سێپته‌مبه‌ر له‌م‌وڵاته هێشتا له‌لای بیروڕای گشتیی خه‌ڵكی جیهان ده‌یان پرسیاری هیشتۆه‌ته‌وه‌و ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی له خه‌رمانه‌یه‌ك له شك‌و تاریكی‌دا راگرتوه. ادامه ی مطلب…
Add comment سپتامبر 14, 2008
کۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی بۆ شکست هێنان به پیلانه‌کانی حکومه‌تی مالکی بۆ سه‌ر کوردستان سه‌رکه‌وتوانه ئه‌نجامدرا

- حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری كوردستان
رۆژی 5 شه‌ممه 11 سێپته‌مبه‌ری 2008 سه‌عات 3تا 4 دوانیوه‌ڕۆ له‌به‌رامبه‌ر سه‌فاره‌تی حکومه‌تی عێراقی له‌له‌نده‌ن کۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌به‌شداری کۆمه‌ڵێک له‌دانیشتوانی شاره‌کانی له‌نده‌ن ، بیرمینگهام ،ستۆک کۆنترن و دۆنکاستر سازکرا.
سه‌ره‌تا وه‌فدێکی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان نوێنه‌ری سه‌فاره‌تی حکومه‌تی عێراقی له به‌ریتانیا بینی و نامه‌یه‌کی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی دایه‌ده‌ستی که له‌ونامه‌یه‌دا که به‌زمانی ئنگلیزی ئاراسته‌ی حکومه‌تی عێراقی کراوه هاتوه:
ئیمه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌مانه‌وه په‌یامی ناره‌زایه‌تی به حکومه‌تی مالکی ده‌ده‌ین دژ به‌و سیاسه‌ته شۆڤینستانه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌لکی کوردستان پیاده‌ی ده‌کا. ئێمه یاسای 24 ی په‌رله‌مانی عێراقی و له‌شکرکێشی بۆ خانه‌قین مه‌حکوم ده‌که‌ین که هه‌وڵێکن بۆ ژێرده‌سته‌کردنه‌وه‌ی کوردستان. ادامه ی مطلب…
Add comment سپتامبر 14, 2008
ڕاگه‌یاندنی کۆتایی هاتنی کۆنفره‌نسی یه‌که‌می فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا

- فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا
پاش به خێرهاتنی نوێنه‌رانی لایه‌نه‌کان و به‌شداربوان له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌لی یه‌وه ، کۆنفره‌نس به‌ساتێک بێده‌نگی بۆ په‌نابه‌رانی گیانبه‌ختکردووی ڕێگا وبان و ڕووداوه جۆراجۆره‌کانی تر له هه‌نگاو نان به‌ره‌و دونیایه‌کی ئاسووده‌تر ده‌ستیپێکرد.
ئایینامه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفره‌نس تاوتوێ وپه‌سه‌ند کرا وسکرتاریه‌تی ده‌وره‌ی ڕابردوو هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و لیژنه‌یه‌ک بۆ به‌رێوه‌چوونی کاروباره‌کانی کۆنفره‌نس هه‌ڵبژێردران.
به‌شوێن ئه‌وه‌دا په‌یام و بروسکه‌ی لایه‌ن وحزب و که‌سایه‌تیه‌کان درا. میخی شتایگر به‌نوێنه‌رایه‌تی پارتی کاری سویسری و به‌ره‌ی مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موان له ووته‌یه‌کیدا، سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی، به‌رگری بێدریخی حزبی کار وبه‌ره‌ی مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موان له په‌نابه‌رانی عیراقی ده‌ربری و داوای کرد که ئه‌م نموونه‌یه له ریکخراوبوون بۆ په‌نابه‌رانی تر له سۆمالی و تورکیایی و ئیرانی نه‌ته‌وه‌کانی دی بگوازرێته‌وه. پاشان بروسکه‌ی پیرۆزبایی کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق و نوینه‌رایه‌تی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان وئسماعیل شیخۆ و ته‌حسین که‌ریم پێشکه‌ش کرا. ادامه ی مطلب…
Add comment سپتامبر 13, 2008
كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێستای نێوان به‌غداو هه‌ولێر، دیاله‌و قه‌ره‌ته‌په‌و كه‌ركوك و خانه‌قین، نییه

عبدالله مەحمود
ته‌نگژه‌و ئاڵۆسكاویه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر درێژه‌ی هه‌یه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هێوربونه‌وه‌یه‌كیش به‌خۆیه‌وه ببینێ هاوكات هه‌ڵگری كێشه‌و ته‌نگژه‌وئالۆسكاوی تربێت، گرفته بناغه‌یه‌كه چییه؟ بۆ به‌م شوێنه گه‌یشت؟ چی ڕوویدا هاپه‌یمانه‌كانی یه‌كتر ببنه ڕه‌قیبی یه‌كتر؟ سه‌رۆك كۆمار كورده، وه‌زیری خاریجی كورده، سه‌رۆكی سوپای عێراق كورده؟ …. كه‌چی كێشه‌و ته‌نگژه له‌دژی خۆیان و بره‌و په‌یدا ئه‌كات.
وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسه سه‌ره‌كیانه‌و خستنه‌ڕووی لۆژیكی ڕووداوه‌كان و ڕیشه‌ی ڕووداوه‌كان، ده‌توانێ كۆمه‌ك بكات به ڕۆشنبوونه‌وه‌ی زۆر مه‌سه‌له‌ی بناغه‌یی تر كه تا ئێستا ماسمیدیاو به‌رپرسه حزبی و حكومیه‌كانی عێراق و كوردستان، و ته‌نانه‌ت میدیای به‌ناو سه‌ربه‌خۆو غه‌یره حزبی و دوور له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیش خۆیانی لێناده‌ن.
كه‌ركوك و دیاله‌و قه‌ره‌ته‌په، جه‌لاولاو جه‌باره‌و… كێشه‌ی بودجه، كێشه‌ی سنور، كێشه‌ی پێشمه‌رگه، كێشه‌ی فیدرالی، كێشه‌ی …… ئه‌مانه ئێستا سه‌ردێری گرفته‌كانن، هه‌ندێكیان ئێستا له ئارادان و هه‌ندێكی تریان سه‌ره‌یان نه‌هاتووه، هه‌ندێكیان قه‌دیمین و هه‌ندێكیان تازه‌ن. ادامه ی مطلب…
Add comment سپتامبر 7, 2008
قسه‌وباسی نوری به‌شیر له‌کۆڕی شاری هامڵتۆنی که‌نه‌دا له‌سه‌ر: هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستان و ماده‌ی 140

نورى بەشير
ڕۆژی 8/17 نوری به‌شیر له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستان، ئاوا باسی کرد، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و مه‌سه‌له‌ی کێشه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ناوچه‌کانی دیاله و خانه‌قین و قه‌ره‌ته‌په‌و ناردنی هێزی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی بۆ ئه‌وناچانه‌و هه‌تا کێشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی که‌رکوک و دروستبونی ته‌شه‌نوج له‌ناو قه‌ومیاته‌کانی که‌رکوکدا و ماده‌ی 24، سایه‌ی کردووه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا چ له‌ئاستی عێراق و چ له‌سه‌ر ئاستی کوردستاندا، وه ئه‌و هه‌لومه‌رجه له‌لایه‌ن ته‌حالفی کوردستانی و سه‌رانی ئه‌حزابی ناسیونالیستی کورده‌وه خه‌ریکه به‌هه‌موو شتێک داده‌نرێت و راستیه‌کانی پشتی ئه‌م هه‌لومه‌رجه له‌خه‌ڵک ده‌شارێته‌وه، واته وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان هه‌م ڕاستیه‌کان له‌خه‌ڵک ده‌شارنه‌وه هه‌م خۆڵ ده‌که‌نه چاوی خه‌ڵکه‌وه.
تا به‌که‌رکوک ده‌گات به‌شێکی مه‌سه‌له‌که‌یه به‌ڵام هه‌مووی نا، هه‌موو کات که‌رکوک ده‌توانێ ببێته کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌و وه‌زعه‌که بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌موو کێشه‌ی ئێستا نیه… ڕاستیه‌کانی پشتی هه‌لومه‌رجی ئێستا که ناسیونالیستی کورد له‌خه‌ڵکی ده‌شارنه‌وه ئه‌وه‌یه که‌ته‌حاله‌فێک که‌له‌گه‌ڵ باڵی شیعه هه‌یانبووه، گۆڕانی به‌سه‌ر هاتوه‌و نایانه‌وێ به‌خه‌ڵک بڵێن هاوپه‌یمانه‌کانمان پشتیان تێ کردووین، نایانه‌وێ به‌خه‌ڵک بڵین که ته‌وافقێک که‌حکومه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی عێراقیان له‌سه‌ر پێکهێناوه گۆڕانی به‌سه‌ر هاتوه‌و پڕۆژه‌ی فدرالیزمه‌که‌یان که‌ته‌پڵیان بۆ ده‌کوتی شکستی خواردووه، نایانه‌وێ به‌خه‌ڵکی کوردستان بڵێن هه‌لومه‌رجێکی ڕه‌ش که‌بۆ خه‌ڵک له‌عێراقدا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به‌وجود هاتوه له‌ژێرناوی هێنانی دیموکراسی بۆ خه‌ڵکی عێراق، خودی ئه‌مریکا شکستی سیاسی و سه‌ربازی خواردوه‌و ئێستا ئه‌مریکا بوه‌ته دیوارێکی ڕوخاو بۆ ئه‌مان پشتیان پێوه داوه، مه‌وقعیه‌تی ئه‌مانی لاوازکردووه، ادامه ی مطلب…
Add comment سپتامبر 7, 2008
بانگه‌وازێک بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڵسوڕاوانی مه‌یدانی خه‌باتی په‌نابه‌ری له سویسرا
به‌ڕێزان … ئێوه هه‌مووتان ئاگاداری هه‌لومه‌رجی عیراق و کوردستانن، ئاگاداری ئه‌وه‌ن که سه‌رجه‌م میدیاکانی دونیا هه‌ر ڕۆژه‌و ژماره‌یه‌کی نوێ له پارچه پارچه بوونی ئیسانه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ڕاده‌گه‌یه‌نن، ده‌بینن که چۆن جه‌سته‌ی هه‌لاهه‌لا بووی سه‌دان هه‌زار مرۆڤ بێتاوانی ئه‌و ووڵاته ڕووی میدیاکانی داپۆشیوه، که‌س نیه له‌وه تینه‌گا که ئینسانه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه پێویستیان به فریادڕه‌سێکه ،ئه‌وان که هیچ ڕیگه چاره‌یه‌ک بۆ ده‌ربازبوون له ده‌ستی مه‌رگ شکنابه‌ن، ئه‌وان که ئاینده‌یه‌کیان نیه‌و ئومێدێک له سبه‌ینێی خۆیاندا نابینن، ئه‌وان که به‌یانیان له ماڵه‌کانیان ده‌رده‌چن و به ته‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێواران نین، ئه‌وان که دێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربرینی ناڕه‌زایه‌تی به دژی بێ ئاوی. بی نانی، بێ کاری ،نا ئامنی و ده‌یان ده‌ردو مه‌ینه‌تی تریان گوله باران ده‌کرین، ده‌کوژرێن ، ده‌خرێنه کونجی زیندانه تاریکه‌کانه‌وه، ئه‌وان که له دۆزه‌خێکدا هه‌ر ڕۆژه‌و هه‌ر له‌حزه وێران ده‌بن ، مه‌رگی ئازیزانی په‌نا ده‌ستیان ده‌بینن،ناچارن ، هه‌ڵدێن ، سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن ، ووڵات به جێ‌دێڵن، ڕوه‌و گۆشه‌یه‌کی ئه‌م دونیایه بێ‌ئامانج ده‌ڕۆن، بێ‌ئامانج دێن، لێره‌ش له کانگای ئدیعاکانی مافی مرۆڤه‌وه، له کانگای ئیدیعاکانی ئارامی و خۆشبه‌ختی ئینسان و به به‌ر چاوی ئێمه‌وه ده‌مرن، خۆیان ده‌کوژن، ته‌نیا ده‌کرینه‌وه و له کۆمه‌ڵگایان داده‌بڕن، ده‌خرێنه که‌مپه سارده‌کانه‌وه، له سه‌ر کار ده‌رده‌کرێن، ده‌یاننێرنه‌وه‌و به زۆر ڕاپێچی قه‌سابخانه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی مالکی و تاڵه‌بانیان ده‌که‌ن. ادامه ی مطلب…
Add comment سپتامبر 1, 2008
په‌یامی پیرۆزبایی بۆ سه‌رنووسه‌ری بڵاوکراوه‌ی هاوپشتیی کرێکاریی
هاوڕێی خۆشه‌ویست وه‌ستا حوسێنی بیناسازی سه‌رنووسه‌ری بڵاوکراوه‌ی هاوپشتیی کرێکاریی
به‌بۆنه‌ی سه‌رله‌نوێ ده‌رکردنه‌وه‌ی، بڵاوکراوه‌ی (هاوپشتیی کرێکاریی) له کوردستان، پیرۆزبایی گه‌رمت ئاڕاسته‌ئه‌که‌م و ده‌ستی ماندوو و خه‌باتکارانه‌ت تووند ده‌گووشم.
له هه‌لومه‌رجێکدا که ئه‌مڕۆ کرێکاران له کوردستان، له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کانی کوردایه‌تی و ئیسلامییه‌کاندا ئه‌یگووزه‌رێنن، که له ١٧ ساڵی ڕابردوودا ته‌نها له دائیره‌ی کاره‌با سه‌دان کرێکار بوونه‌ته قوربانی ناسه‌لامه‌تی شوێنی کار و له‌سه‌ر په‌یژه‌وه به‌ربوونه‌ته‌وه، وه‌یان به‌سه‌ر ته‌ل و عامودی کاره‌باوه ڕه‌قبوونه‌ته‌وه. وه ته‌نها قسه و به‌رپرسیارێتییه‌ک که ده‌سه‌ڵاتداران کردوویانه و پیشانیانداوه له به‌رانبه‌ر مه‌رگی ئه‌و کرێکارانه و چاره‌نووسی خێزانه‌کانیان، وتنه‌وه‌ی ئه‌و قسه پوچه‌یه که ئه‌ڵێن (قه‌زاوقه‌ده‌ر بوو، ڕۆژی ته‌واوبوو بوو). ادامه ی مطلب…
Add comment آگوست 26, 2008
دیموکراسیه‌ت و ئیسلام
ئیسلام هه‌ر له‌سه‌رره‌تای دروسبوون ده‌ستی برد به کوشتنی ئینسانه‌کان به هه‌موو شێوازێك له ماوه‌ی ئه‌م 1400 ساڵه‌دا وه هه‌روه‌ها هیچ بیروبۆچوونێکی ئازاد هه‌تا له‌سه‌ر خودی ئیسلام قه‌بووڵ ناکات وه هه‌ر بیروبۆچوونێکی ئازاد به شێوازێکی دڕندانه تیرۆر وه ئه‌شکه‌نجه ده‌کات ئه‌م بیروبۆچوونه هه‌ر به هجووم بردن بۆ سه‌ر ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر به ئیران ئێراق توورکیا وه به کوشتنی هه‌زاران ئینسان وه به ترساندنی خه‌ڵك توانی جێگا و ڕێگایه‌ك بۆ خۆی دروست کردووه وه که‌سانێکی له‌به‌ر مه‌سلاحه‌تی سیاسی وه ئیختسادی زۆر به ڕاشکاوانه لایه‌نگری ئه‌و بیروبۆچوونه‌ن تا بتوانن ژیانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه به‌ره‌و پێش ببه‌ن هه‌روه‌ها که مارکس ده‌ڵێت مه‌زهه‌ب ئفیوونی خه‌ڵکانه یانی ئه‌وه که ئه‌م بیروبۆچوونانه به هیچی و پوچێ خۆیان به مێشکی که‌سانێك ده‌چێت که ئه‌توانن خۆیان بته‌قێننه‌وه تا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به و بیروبۆچوونه نییه له‌به‌ین ببه‌ن به‌ڵام به چاوو ده‌رهێنان وه ده‌ست و قاچ بڕین وه لووت و گوێ بڕین له ئه‌حزابه ئیسلامیه‌کان وه حکومه‌ته ئیسلامیه‌کان به شێوازی قانوونی و به نیوه قانونی له به‌ر به‌نژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان ئه‌نجامیان ده‌دا به‌ڵام ئێستا سه‌یر ئه‌وه‌یه که به‌و هه‌موو ئینسان کوژیه‌ی خۆیان ئیدعای دیموکراسیه‌ت ده‌که‌ن وه خۆیان ئه‌یانه‌وێت به دوونیای موته‌مه‌دن وه پێشکه‌وتوی ئه‌مڕۆجێگا بۆ خۆیان بکه‌نه‌وه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جێگای ئه‌وان زۆر ته‌نگتره تا بتوانن بیروبۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر خه‌ڵك زاڵ بکه‌ن به ڕۆژی ڕوناك له ئه‌مه‌ریکا وه له به‌ریتانیا وه له ئیسپانیا ده‌ست ده‌به‌ن به خۆ ته‌قاندنه‌وه وه چاوترساندنی خه‌ڵك هه‌زاران ئینسانی بێ گوونا‌ه ئه‌سووتێنن ئه‌م بیروبۆچوونه ئه‌وه‌نده دواکه‌وتووه و تا سه‌ر ئێسقان پیسه که لایه‌ن گرانی داوای دیموکراسیه‌ت ده‌که‌ن. ادامه ی مطلب…
Add comment آگوست 23, 2008
لهپێناوداكۆكی كردن له‌مافه ئینسانیه‌كانی په‌نابه‌ران، رێكخراوبوونمان پێویسته !
له‌كۆنفرانسی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی _سویسرا به‌شداری بكه‌ن
فیدراسیونی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی-سویسرا رۆژی 7-9-2008 كۆنفرانسی سالاَنه‌ی خۆی ده‌به‌ستێت له‌پێناو پته‌وكردنی ریزه‌كانی په‌نابه‌ران وله راستای دامه‌زراندنی رَێکخراوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری توند‌و تۆڵ ومحكه‌م و ئینسانی له رِۆژگارێکی چاره‌نووس ساز كه ژیانی په‌نابه‌رانی پیا تێده‌په‌ڕێت.
رِۆژی: 7-9-2008 شوێنی کۆنفرانس/زوریخ / فۆلکس هاوس ،، به ترامی 3 به ئاراسته‌ی شتاو فاخر. ادامه ی مطلب…
Add comment آگوست 22, 2008
وبلاگ کوردی سیاسی خەبەری ویراش دەسی به کار کرد
ویراش بڵاوکراوه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنی سیاسیه هه‌وڵ ئه‌دات راگه یادنیک بیت بو هه‌واڵ، سیاسی، زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی بێت. بۆ به ریزان کوردزمان.
وبلاگ ویراش سه کویکی ئازاده وه لاین گره ی له یه کسانی وه ده‌روازه‌یه‌کی کراوه‌یه بو بیروبۆچونی جیاوازه.
هه ر نوسه ریک خوی به ر پرسی نوسراوه که یتی. ادامه ی مطلب…
Add comment آگوست 14, 2008
شکستى بەرە سیاسیەکان، شکستى هێنا بە دانوستان لەسەر یاساى هەڵبژاردن!
فەشەلى ئەمڕۆى دانوستانەکان لەسەر یاساى هەڵبژاردنى پاریزگاکان، لە بناغەوە شکست و فەشەلى بەرەو ئیتلافە سیاسییەکانە. پێش ئەوەى ئەم دانوستانە شکست بخوا بەرە سیاسیەکان، شکستیان خواردبوو. ئەم شکستە پێش ئەوەى شکستێکى یاسایى بێت شکستێکى سیاسیەو دەرخەرى فشەڵ بوونى گشت پڕۆسەى سیاسی تا ئێستاى عێراقە بە ڕابەرى ئەمەریکا. من لێرەدا زۆر ناچمە سەر لێکدانەوەى سیاسی پشتى ڕوداوە سیاسییەکەى 22/7. ڕوداوێک کە لەبناغەوە ڕوداویکى سیاسى تەواو عەیار بوو، دەرخەرى پوچىء فشەڵى ڕیکەوتنى ئیستراتیژى نیوان هەردوو حزبى یەکێتىء پارتى لە لایەک لەگەڵ ئیسلامى سیاسى شیعی لە لایەکى ترەوە بوو. کە ڕیکەوتنە ئیستراتیژییەکە ئیمزا کرا وتمان فشەڵە. کە un هاتە ناوەو پەلى ڕاکێشرا بۆ نێو کێشەى کەرکوکە وتمان ئەوە سەرەتاى زیاتر قوڵبونەوەى ئەم کێشەیەیە. وتمان ئەوە وەهمى ناسیونالیزمى کوردە کە دەیەوێت خەڵکى کوردستانى پێ فریو بدات. وتمان ڕیگا چارە قەومییەکان هەموویان بن بەستنء چارەیەکییان پێ نیە بۆ کێشەى کەرکوک. لەمبارەوە لە وتارى پێشودا کە لە ڕۆژنامەى ئۆکتۆبەرو گەلێک ماڵپەرى کوردى دا بلاوبۆتەوە بەنێوى ” نا بۆ 140، نا بۆ 24، چارەیەکى ئینسانى” ئاڵوگۆرە سیاسیەکانى پشتى بڕگەى 24 م رۆشنکردۆتەوە. لیرەدا وە ئەمڕۆ 6/8 ڕۆژى فەشەل هێنانى دانوستانەکان لە پەیوەند بەیاساى هەڵبژاردنەوە، جەختى زیاتر دەکەمە سەر ئاڵوگۆڕێکى سیاسى کە تێکچون و بن بەستى بەرەو ئیئتلافە سیاسیەکانى پێشوە. ادامه ی مطلب…
Add comment آگوست 8, 2008
كۆڕێکی باس وگفتۆگۆی سیاسی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ “ڕێبوار ئه‌حمه‌د” له که‌نه‌دا
ڕێکخراوی کۆمییته‌ی که‌نه‌دای حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق ،کۆڕێکی سیاسی بۆ هاوڕێ “ڕێبوار ئه‌حمه‌د ” سکرتێری حیزب ڕێکده‌خات، له شاری تۆرنتۆی که‌نه‌دا ،له ژێر ناونیشانی:
” هه‌ل ومه‌رجی سیاسی له عیراق و جێگه‌وڕێگه‌ی چه‌پ وحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق ” ادامه ی مطلب…
Add comment آگوست 8, 2008
له یادی مانگرتنی كرێكارانی چیمه‌نتۆی تاسلوجه‌و گوله‌بارانكردنیاندا
حسێن ساڵح (وه‌ستا حسێنی بیناسازی)
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ڕۆژی 27-7-2006 كرێكارانی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار مانگرتنیان بۆ كرێ‌و خواسته‌كانیان ڕاگه‌یاند. سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی كار ڕاگیرا. وه‌ڵامی ئیداره‌ی كارگا سازدانی سوپایه‌ك بوو به ڕووی ده‌نگهه‌ڵبڕینی كرێكاراندا بۆ خواسته‌كانیان. تاوانی ئه‌م كرێكارانه به ته‌نها ئه‌وه بوو كه داوای مافه‌كانی خۆیان ده‌كرد. ئه‌وان ڕۆژانه چیمه‌نتۆیه‌كی زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنن كه به‌رهه‌می ماندوێتیانه كه‌چی داواكردنی به‌شێكی زۆر كه‌می ئه‌و داهاته به ناڕه‌وا ده‌زانرێ‌و شوێنی كاریان لێ ده‌كرێته جه‌بهه‌یه‌كی گه‌وره. به بێ ئه‌وه‌ی جگه له مانگرتن هیچ چه‌كێكی تریان پێ بێت گولله وه‌ك تاوه ته‌رزه به‌سه‌ریاندا ده‌بارێنن، تا سه‌ره‌نجام 13 كرێكاریان لێ بریندار ده‌كرێت. ادامه ی مطلب…
Add comment جولای 28, 2008
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌سه‌ڵاتی خیڵ و بنه‌ماڵه!
به‌پێی پێناسه‌و پێوانه بۆرژواییه‌کان بۆ کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌و جۆره کۆمه‌ڵگایانه‌ن که ئاسه‌وارێکی ئه‌وتۆ له په‌یوه‌ندیه‌کانی خێڵ و عه‌شیره‌ت له رێکخستنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی تاکه‌که‌ندا له ئارادا نه‌ماوه. تاک له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی خێڵ بێت، هاوڵاتی یه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ندامی خێڵه‌وه، سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و کوێخا و پیاو ماقوڵی عه‌شیره‌ت ماف و ئه‌رکه‌کانی دیاری ناکه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر موقه‌ده‌راتی ناده‌ن. ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت له په‌یوه‌ندیه‌کی یاسایی و ئیداریدا له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیدا ده‌رده‌که‌ون. ئه‌رکو مافه‌کانی هاوڵاتی له‌و چوارچیوه یاساییه‌دا پێناسه ده‌کرێت. هه‌رچه‌نده که له‌م پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌ته‌شدا ته‌نها ئه‌و به‌شه‌ی هاوڵاتیان که خاوه‌نی پله‌ی ئابووری باڵان یان ئه‌وانه‌ی که خزمه‌تکارو نوێنه‌رایه‌تی سیاسی ئه‌وان ده‌که‌ن، پله باڵاکانی ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تیان ده‌که‌وێته ده‌ست. ادامه ی مطلب…
Add comment جولای 28, 2008
ڕێکخراوی به‌ریتانیای حزب 11 هه‌مین کۆنفرانسی خۆی به‌سه‌رکه‌وتوویی به‌ست

ڕۆژی 19.07.2008 ڕێکخراوی به‌ریتانیای حزب له شاری له‌نده‌ن 11 هه‌مین کۆنفرانسی خۆی به‌ست به‌به‌شداری هاوڕێیانی حزب له‌هه‌موو شاره‌کانه‌وه. له‌م کۆنفرانسه‌دا هاوڕێ کامل احمد، سکرتێری کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و وه‌فدێکی مه‌کته‌بی سیاسی حزب که پێکهاتبوون له هاوڕێیان مؤید احمد و نادیه محمود به‌شداربوون. وێڕای به‌شداری هاوڕی ئه‌مجه‌د غه‌فور، سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، وه‌فدێکی حزبی کوردستان که پێکهاتبوون له هاوڕێیان ئاسۆ کمال و محسن کریم له کۆنفرانس‌دا به‌شداربوون. هاوڕێ فؤاد عبدالله‌یی، به‌رپرسی ته‌شکیلاتی به‌ریاتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران_ حکمه‌تیست، به نوێنه‌رایه‌تی ته‌شکیلاتی خۆیان له به‌ریتانیا به‌شداربوو. ادامه ی مطلب…
Add comment جولای 23, 2008
ئه‌ندامبوونی پارتێکی میلیشیایی و عه‌شایه‌ر له سۆسیالیست ئه‌نته‌رناسیۆنالدا
سه‌ره‌نجام سۆسیالیست ئه‌نته‌رناسیۆنال له دوا کۆنگره‌ی خۆیدا، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانی وه‌ک ئه‌ندامێکی هه‌میشه‌ی خۆی قبوڵ کرد. سه‌رکردایه‌تی ینک زۆر پێشتر جاڕی ئه‌مه‌یان دابوو، بۆ نمونه مه‌لا به‌ختیار له به‌هاری 2005دا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند1، ئه‌و کات هێشتا ینک له ژێر چاودێری ڕێکخراوی نابوبراودا بوو.
ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌ر به یه‌کێتی نیشتیمانی هه‌واڵی ئه‌وه‌شیان بلاوکرده‌وه، که جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌ک جێگری سه‌رۆکی ڕێکخراوی سۆسیالیست ئه‌نته‌رناسیۆنال هه‌ڵبژێردراوه2. له ڕاستیدا تاڵه‌بانی وه‌ک یه‌کێک له جێگره‌کانی سه‌رۆکیی ڕێکخراوه‌که هه‌ڵبژێردراوه، که تێكڕایان 30 دانه‌یه3. ادامه ی مطلب…
Add comment جولای 20, 2008
عومه‌ر فارس له دادگای (ی.ن.ک)دا
ئه‌رسه‌لان ده‌روێش که سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (شانۆ)یه و به قسه‌ی سایتی ئاوێنه گوایه خه‌بیری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریشه، شکاتی له عومه‌ر فارسی به‌رپرسی کوردستان نێت کردووه، له سه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕیپۆرتاژێکی ناپرۆفیشیناڵی کورت‌دا، پێی وتراوه (وتاری پیاهه‌ڵدانی بۆ سه‌دام نووسیوه).
من که ئه‌رسه‌لان ده‌روێش ناناسم، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆکاره‌ی خواره‌وه، گومان له‌لای زۆرکه‌س دروست ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه (نووسینی وتاری پیاهه‌ڵدان بۆ سه‌دام) ڕاست نه‌بێت. ادامه ی مطلب…
Add comment جولای 17, 2008
