Archive for مارس, 2008
ته‌قینه‌وه‌ی سلێمانی وه له‌تبوونی ده‌یان ئینسانی بێ‌تاوان
ئه‌مه یه‌که‌م جارنییه که ئیسلامیه‌کان وه یان باشتر بڵێین گرووپه ئینسان کوژه‌کان له کوردستان هه‌زاران ئینسانی بێ‌تاوان وه بێ ده‌سه‌ڵات له‌به‌ین ده‌به‌ن وه به‌کرده‌وه و به سیاسه‌تی خۆیان که بێجگه له ئینسان کوشتن هیچی تر نییه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له عێراق وه کوردستان ڕووده‌دات دوو شتی جیاوازه ،کوردستان نزیك به 20 ساڵه که دوو حزبی کوردی له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ماونه‌ته‌وه وه خه‌ڵکی بێ تاوانیان به ڕووداوێکی جیاجیا له‌به‌ین بردووه وه ئیسلامی یه‌کان هه‌ر له‌ژێر ده‌ستی ئه‌م دوو حزبه درووست بوون تا ئه‌م دوو حزبه بتوانن به سیاسه‌ته نه‌گریسه‌کانی خۆیان که بێجگه له دزی وه سیخوڕی کردن له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بمێننه‌وه. ئه‌م کۆلکه حزبه ئیسلامیه تیرۆرستانه که درووست بوون تا بتوانن به‌رامبه‌ر به ئینسانه ئازادیخوازه‌کان له کوردستان ڕابووه‌ستن وه ژنانی ئازادیخواز وه یه‌کسانی خواز له به‌ین ببه‌ن، وه ڕێگه خۆشکه‌رێك بن بۆ ئه‌م دوو حزبه تا بتوانن له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی خۆیان بمێننه‌وه، ئه‌مانه گرووپه ئیسلامیه‌کانیان به‌پاره‌ی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌ت کێش دروست کرد تا ئه‌م تیرۆرستانه بتوانن به باشترین شێواز به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك ڕاوه‌ستن . ادامه ی مطلب…
Add comment مارس 29, 2008
له یادی مه‌رگی (مارکس) دا بژی کۆمونیزم
مارکسی شۆڕشگێڕ و ڕابه‌ر له 14/3/1883 گیانی له ده‌ستدا، ئێستا له یادی 125 ساڵه‌ی مه‌رگی ئه‌و ئینسانه مه‌زنه‌دا، نیزامی سه‌رمایه‌داری که ئه‌و ڕه‌خنه‌ی ڕیشه‌یی لێگرت و هۆکار و میکانیزمی چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکار به تایبه‌تی و ئینسان به گشتی تیادا شیکرده‌وه و وه‌ک زانستێک خستیه به‌رده‌ست به‌شه‌ریه‌ت به گشتی و کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان به تایبه‌تی، وه هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی ڕزگاربوون و به‌دیلی ئه‌م نیزامه به‌ربه‌ریه‌ی داڕشت که هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کاری کرێگرته و سوسیالیزم و کۆمونیزمه. ادامه ی مطلب…
Add comment مارس 26, 2008
لەیادى ڕِاپەڕیندا قسەیەک لەشوراکانى کوردستان!
شوراکان یەکەمین تەجروبەى خەڵکى کوردستان بوو کەهێزوو ئیرادەیان بهێننە مەیدان، خەڵکى بەڕیزى سەربەخۆو خواست و داواکارى خۆیانەوەو لەدەرەوەى دەسەلات و بیروبۆچونى بزوتنەوەى ناسیونالیزمى کورد، بەجیا لەویست و ئارەزوەکانى حیزبە ناسیونالیستەکان حزوریان پەیدا کرد، لەبەرئەوەى هەمیشە لەمێژووى حیزبە ناسیونالیستە کوردەکاندا خۆیان بەخاوەنى هەموو بزوتنەوەکە ناسیوەو لەسەر حسابى خەڵکى کوردستان خۆیان ناساندوە، بەناوى خەڵکى کوردستانەوە ئەوەى ویستبێتیان کردویانە، هەمیشە سوارى شەپۆلى بزوتنەوەو نارەزایەتى و خواستى خەڵکى کوردستان بوون، وە خۆیان بەدەمراست و نوێنەرى خەڵکى کوردستان زانیوە، لەکاتێکدا هەزار فرسەخ لە خواست و داواکانى خەڵکى کوردستانەوە دوور بوون. ادامه ی مطلب…
Add comment مارس 25, 2008
بەبى باسى بزوتنەوەى شورایى و سەرهەڵدانى شووراکان باسى راپەرین و نوسینەوەى میژووى ئەم دەورەیەى کوردستان ناتەواوە!
گفتوگۆى بڵاوکراوەى ئۆکتۆبەر لەگەڵ عبداللە محمود
ئۆکتۆبەر: باسى راپەرینى ئازارى 91 و سەرهەلدانى بزوتنەوەى شورایى لە کوردستان باسیکى پیکەوە گرى دراوە و هەر میژوو نوسیکى بەویژدان بەرووداوەکانى ئەم دەورەیەدا چاوبگیرى ناتوانى دەورى شووراکان و بزوتنەوەى شورایى لەسەر ژیانى خەلکى کوردستان بەکەم بگرى و باسى نەکات.. لەمبارەوە پرسیارمان ئەوەیە کە زەمینە سیاسى و کۆمەلایەتى یەکانى بزوتنەوەى شورایى چیبوون؟ بەراى ئیوە شوراکان چ چیگایەکیان لەراپەرینى ئازارى 91دا گرتووە؟ ادامه ی مطلب…
Add comment مارس 25, 2008
شانه‌کردنی ڕیش
١) قادر عه‌زیز و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود خۆیان به ڕیشدا هه‌ڵواسیوه:
ماوه‌یه‌که حیزبی (زه‌حمه‌تکێشان و سۆسیالیست) له گه‌ڵ (یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ)دا پێکه‌وه به‌یان ده‌رده‌که‌ن و داواکاری به‌رزئه‌که‌نه‌وه، به‌رانبه‌ر به دوو زل حیزبه‌که‌ی کوردستان.
یه‌کگرتوو قسه‌وباسی ئه‌وه‌یان له ناودایه، که چاو له حیزبه ئیسلامییه فاشیسته‌که‌ی تورکیا بکه‌ن و پاشگری (ئیسلامی) له پاشه‌ڵی خۆیان بکه‌نه‌وه، به نیازی چه‌واشه‌کردنی زیاتری خه‌ڵک. له به‌رانبه‌ر ئه‌م کاره‌ی ئیسلامییه‌کاندا جێگه‌ی خۆیه‌تی کاکه حه‌مه و قادر عه‌زیز پاشگری ئیسلامی بکه‌نه پاشه‌ڵی حیزبه‌کانیانه‌وه. ادامه ی مطلب…
Add comment مارس 23, 2008
سایتی حزب ده‌پرسێ سه‌باره‌ت به‌یادی شوراکان له‌کوردستان
دیمانه له‌گه‌ڵ سامان که‌ریم
نوری به‌شیر: زه‌مینه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی شوراکان بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه؟
سامان کەریم: شورا و بزوتنەوەى شورایى لەکوردستان دیاردەیەکى بەتەواوى تازە بوون لە کودستان. مۆدیلێکى جیاواز بۆ رێکخراوکردنى خەلک و هەروەها بۆ بەرێوەبردنى کۆمەلگا. مۆدێلى بزوتنەوەیەکى چینایەتى جیاواز بوو، بزوتنەوەى چینایەتى کریکار. کە لەکوردستان بێ هیچ دودڵییەک مۆدیلى بزوتنەوەى کۆمۆنیستى بوو. مۆدێلى ئیمە بوو. ادامه ی مطلب…
Add comment مارس 20, 2008
کۆنگرەی دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، سەرکەوتوانە کۆتاییهات
بەرواری 15-3-2008 بە بەشداری نوێنەرانی ڕێکخستنەکانی حزب لە زۆربەی شار‌و شارۆچکەکانی کوردستان و بە بەشداری وەفدی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق کە پێکهاتبوو لە ڕێبوار ئەحمەد سکرتیری کۆمیتەی ناوەندی و محەمەد عەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بە ئامادەبوونی ئەسەدی گلچینی نوێنەری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران- حیکمەتیست، و بەشداری ژمارەیەک میوان کۆنگرەی دامەزراندنی خۆی بەست. ادامه ی مطلب…
Add comment مارس 20, 2008
وتارى دەستپێکى کۆنگرە لەلایەن رێبوار ئەحمەدەوە
ئەم حیزبە ئامڕازء سەرمایەیەکى گرنگى مارکسیزمى هاوچەرخە
بەڵام گرنگـیەکەى لـەوەدایە کـە بیکـەین بەئـامڕازى گۆڕینى کـۆمەڵگا
هاوریانى حیزبى، میوانە بەریزەکان!
لەگەل بەخیرهاتنى هەمووان بۆ ئەم کۆنگرەیە و هیواى سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەمان.
من دەمەوى لە ووتارى کردنەوەى کۆنگرەدا بە کورتى قسەوباسیک بکەم لە هەمان جهەتى ئەو باسەدا کە لە بارەى خەتى مەشى سیاسى کۆنگرەوە لە بلاوکراوەى بەرەو کۆنگرەدا خستومەتە بەردەم کۆنگرە.
من پیم وایە بە گشتى ئەوانەى لەم هۆلەدا دانیشتون هاوراین لەسەر ئەوەى کە جیگاوریگاى سیاسى ء کۆمەلایەتى ئیستاى حیزب و کار‌و دەوریک کە لەم چەند سالەدا وەکو حیزب کردومانەو گیراومانە، جیگاى رەزایەت نیە و هەموومان تەوەقوعى لەوە بەرزترمان هەبوەو ئەو ئەولەویاتء کارانەش کە پیشترو بە دیاریکراوى لە کۆنگرەى پیشودا بۆ خۆمان دامان ناوە زۆر زیاتر بوو لەوەى کە کردومانە. لەوەش زیاتر دەتوانم بلیم لە بنەرەتەوە ئەو ئەولەویاتەى بۆ خۆمان دامان نابوو شتیک بوو لە کاتیکدا ئەوەى لەم ماوەیەدا زیاتر حیزب پیوەى خریک بوو، شتیکى تر بوو. لەم بارەیەوە بە دروست ئەم کۆنگرەیە دەبى جیگایەک بیت بۆ بەخۆدا چونەوەیەکى جدىء هەولدان بۆ گۆرینى ئەو رەیلەى کە ئیستا لەسەرى قەرارمان گرتووە. ادامه ی مطلب…
Add comment مارس 11, 2008
ئاماژەکانى ژێرەوەى پەرچەمەکان!
لە دواناوەندى خورماڵى کچان،لەبەر ئەوەى چەند قوتابیەک پەرچەمى پێشەوەیان هێناوەتە دەرەوە و جوانکارییان بۆى کردووە،دەستەى کارگێرى و چەند مامۆستایەک هەڵساون بە بڕینى پەرچەمەکانیان وەکو سزایەک بۆ ئەو قوتابیانە و بریندارکردنى هەستیان تا بە ئامانجى ئەوەى کارى جوانکارى خەریک نەبن و ئاگادارى خوێندنەکانیان بن! ادامه ی مطلب…
Add comment مارس 11, 2008
فەرهەنگى دواکەواتوانەى دیوانى چاودێرى دارایی، لێکچونێک لەگەڵ فەرهەنگى پۆلیسى (ئێران و سعودیە)ى ئیسلامى
لەژمارە 399ى ڕۆژى یەکشەممەى 24/2/2008ى ڕۆژنامەى هاوڵاتى، هەواڵێک لەسەر دیوانى چاودێرى دارایى بڵاوکراوەتەوە کە پوختەکەى بریتیە لە: دیوانى چاودێرى دارایى جلوبەرگى فەرمانبەرە کچەکانى کرد بە زەى موحەد، بەخاترى ئەوەى کە بەربگرن بە لەبەرکردنى پانتۆڵ و تەنورەى کورت، کچانى فەرمانگەش لەبەرامبەردا ناڕەزایەتیان بەرامبەر بڕیارەکە دەبڕیوە. ادامه ی مطلب…
Add comment مارس 11, 2008
« گیانی فه رهاد حاجی میرزایی له خه ته ردایه »
فه رهاد حاجی میرزایی یه کیک له تیکوشه رانی مافی مروف وئه ندامی کومیته ی دژی ئیعدام وسه نگساری به ختیاروژیلا ئیزه دی له شاری سنه ومه ریوانه ، فه رهاد له ریکه وتی 23 ده ی مانگی 86 به ده ست هیزه کانی ئه منیه تی جمهوری ئیسلامی ده ست به سه رکراو تا ئیستا له زیندان له ژیرئه شکه نجه دایه .
فه رهادی حاجی میرزایی تا ئیستا چه ندین جاربازجویی وئه شکه نجه کراوه ، هیزه کانی ئه منییه تی بو وه رگرتنی ئیتلاعات وئه شکه نجه ی زیاتربوبه ندی 209 زیندانی ئه وین بری کردووه . ادامه ی مطلب…
Add comment مارس 5, 2008
فه رهاد حاجی میرزایی 50 روژه له به ندی 209 زیندانی ئه وین له ژیر ئه شکه نجه دایه
بۆرۆژهه‌ڵات ـ ناوه‌ندی هه‌وال: فه رهاد حاجی میرزایی چالاكی کومه لایه تی ومه ده نی دوای 50 روژله گیرانی به ده ستی ئیتلاعاتی جمهوری ئیسلامی له سنه گواسترایه‌وه بۆ تاران‌و ئیستا له به ندی 209 زیندانی ئه وین له ژیرسه خترین ئه شکه نجه کان دایه .
کومیته ی کوردستانی حیزبی حیکمه تیست له‌و پێوه‌ندییه‌دا به (بۆرۆژهه‌ڵات) ی راگه‌یاند:” فه رهاد به دستبه ندی قه پانی ئه شکه نجه کراوه وشانیان شکاندووه، لیدانی به رق به له ش وخاله کانی حه ساسی له ش، به چاوی به‌ستراوه له ژوریکی تاریکی بازجویی ،دانانی دارله ناو قامکه کانی و به لیدان وکوتان و پیشگرتن له خه وتن ده یانه وی ئیقراری لی وه رگرن تا به پیچه وانه ی بیروباوری خوی ئه وشتانه ی بازجویه کان ده یانه ویت قه بول بکا”. ادامه ی مطلب…
Add comment مارس 5, 2008
با له 8ی مارسدا به دژی توندوتیژی‌و ته‌حه‌روشی سێکسی له به‌رامبه‌ر ژناندا ده‌نگ هه‌ڵبڕین!
8ی مارس رۆژی خه‌باتی ژنان‌و پیاوانی ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخوازه به دژی سته‌م‌و نایه‌کسانی ده‌رهه‌ق به ژنان. ڕۆژی نا ووتن به پیاوسالاری‌و ژێرچه‌پۆکه‌یی نیوه‌ی ڕاستی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌رییه.
سیسته‌می نایه‌کسان‌و چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری هه‌ر ڕۆژه گیانی تازه به نه‌ریته ڕزیوو دژی ئینسانیه‌کان ده‌به‌خشێته‌وه. دنیا بۆته مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌و هێزه کۆنه‌په‌رسته دژه ژنه‌کان، له پێشکه‌وتووترین ووڵاتانی دنیاوه تا دواکه‌وتوو ترینیان ژنان قوربانی یه‌که‌می هه‌ڵاواردن، پله‌دوویی، په‌راوێزخستنی سیاسی، بێ‌کاری، هه‌ژاری، له‌شفرۆشی‌و تاوانن. ژنان ڕێژه‌ی گه‌وره‌ی بێکاران، نه‌خوێنده‌واران، قوربانیانی زه‌وتکردنی سێکسی، ئاواره‌و بێخانه‌ولانه‌کانی جه‌نگ‌و په‌نابه‌ران پێکده‌هێنن. ادامه ی مطلب…
Add comment مارس 4, 2008
په‌رچه‌می کیژه خوێنداکارانی خورماڵ به‌شێکه له موقه‌ده‌ساتی کۆمه‌ڵگای کوردستان!
کاتێک هه‌واڵی شه‌رماوه‌ری بڕینی په‌رچه‌می ژماره‌یه‌ک له کیژه خوێندکارانی دواناوه‌ندی خورماڵی کچان بڵاوبوویه‌وه، میدیای ده‌سه‌ڵات حه‌په‌ساوو تۆقیو سه‌ریکرد به بن باڵی خۆیداو به‌لایدا تێپه‌ڕی‌و وه‌ک هه‌میشه ملی نایه‌وه به پیشه‌ی هه‌میشه‌یی که‌تمانکردنی ڕاستییه‌کانی کوردستانه‌وه. گومانم نییه که ئه‌و کیژه خوێندکاره‌ی سه‌ربه‌رزانه به‌ره‌ڕووی مامۆستایانی تۆمه‌تبار بووبووه‌وه هه‌واڵه‌که‌ی گه‌یاندووه‌و به‌م کاره‌شی سه‌روه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی بۆ خۆی تۆمارکردووه‌و نه‌نگییه‌کی گه‌وره‌شی کردۆته نسیبی میدیای گوێڕایه‌ڵ. ئه‌م کیژه خوێندکاره لێبڕاوانه سه‌رله‌به‌ری ئامانج‌و ناوه‌رۆک‌و نییه‌ت‌و مانا‌و مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رو ئیداره‌و مامۆستایانی تۆمه‌تباری یه‌کپارچه ڕه‌تکردۆته‌وه‌و ئه‌مه‌ش شایسته‌ی زۆرترین‌و به‌رزترین قه‌درزانین‌و پشتیوانیکردنه لێی. له‌م سه‌روبه‌ندی 8هه‌شتی مارسه‌دا من سه‌ری ڕێزم بۆ جورئه‌تی ئه‌و کیژه سه‌ربه‌رزه دائه‌نه‌وێنم. ئه‌م هه‌ڵوێسته ئازایانه‌ی نیشانی ئه‌دات ئاپارتایدی جنسی هه‌رچه‌ند شاڵاوببات بۆ ژنان‌و بۆ کۆمه‌ڵگا، به‌ڵام بێگومان به‌ره‌وڕووی به‌رگرییه‌کی لێبڕاوانه‌ش ده‌بێته‌وه! ئه‌مه‌ش جێگای ئومێدی ئێمه‌ی ئازادیخوازانه. ادامه ی مطلب…
Add comment مارس 4, 2008
ململانێى دژەکان لەناو ماڵەکانیاندا
زۆر جێگاى خۆشحاڵیم بوو کە بیستم خوێندکارانى ئامادەیى خورماڵى کچان، دژ بە بڕینى پرچى چەند هاوڕێیەکیان لەلایەن”چوار مامۆستا”ەوە خۆپیشاندانیان کرد. ئەمە هەرچەندە کارێکى بەڕواڵەت سادەیە، بەڵام لەناوەڕۆکدا ڕوداوێکى گەورەو گرنگە، ناکرێت وەک هەر ڕووداوێکى سادە چاولێبکرێت و “کاتءشوێنى” ڕووداوەکە بەهەند وەرنەگیرێت. ادامه ی مطلب…
Add comment مارس 4, 2008
هه‌لومورجی بێ‌کاری و گرانی بۆ کرێکاران له‌کوردستاندا! چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌ستا حسێن
نوری به‌شیر: له‌ئێستادا کێشه‌ی کرێکاران له‌کوردستان چی یه؟ له‌کاتێکدا بێئاوو کاره‌بایی سوته‌مه‌نی یه‌خه‌ی به‌سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا گرتووه؟
وه‌ستا حسێن: ده‌بێ بڵیم کێشه‌ی کرێکاران له‌کوردستان گه‌لێک زۆره، به‌درێژایی 17ساڵی ڕابردوو به‌جۆرێک بووه تا ئێستاش شتێکی وا له‌ژیانی کرێکاران نه‌گۆراوه، کێشه‌ی بێ‌کاری ڕۆژانه ڕوو له‌سه‌ره، کرێ و هه‌قده‌ست ڕوو له‌خواره، سه‌عات کار زیادی کردووه. نائه‌منی شوێنی کار زیادی کردووه، بێ مه‌سکه‌نی واته بێ خانه‌و لانه‌یی خه‌ڵک به‌گشتی، وه‌نه‌بوونی قانوون کارێکی کرێکاری به‌رچاوه که‌به‌ربگرێ به‌م نه‌هامه‌تیانه، وهه‌روه‌ها نه‌بوونی ته‌واوی پێداویستی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک له‌ئاو، کاره‌با، سووته‌مه‌نی ئه‌وه‌نده‌ی تر باری ژیانی خه‌ڵکی قورس‌تر کردووه. ادامه ی مطلب…
Add comment مارس 1, 2008