Archive for آوریل 4th, 2008
له یادی یه‌که‌مین ساڵڕۆژی به‌رده‌باران کردنی “دوعا ” دا
زۆر ده‌مێکه،
دڵم له جانتای سه‌فه‌ره‌که‌م ده‌رهێناوه،
له‌سه‌ر ڕه‌فه‌یه‌ک دامنابوو
سهرولامل تۆزاوی،
هێشتا هیلاکی هه‌شتاکان و نه‌وه‌ده‌کان
بهدهموچاوییهوه دیاربوو.
دڵێک وه‌ک چۆله‌که سرک بوو
ئێستا ده‌ستی ناوه‌ته ژێر چه‌نه‌ی و
ئای چه‌ند هیلاکه،
له ناو قه‌فه‌سی سنگمدا
کروشکهی کردووه
ته‌مه‌ڵانه خوێن دێنێ و ده‌با. ادامه ی مطلب…
Add comment آوریل 4, 2008