Archive for آوریل 20th, 2008
به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی پێشوازی له 1ی ئایار
بژی یه‌کی ئایار ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار!
یه‌کی ئایار ڕۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار به‌ڕیوه‌یه. له‌م ڕۆژه‌دا کرێکاران له سه‌رتاسه‌ری دنیا بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریی‌و بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی خواسته‌کانیان به ڕیزی یه‌کگرتووی چینایه‌تییانه‌وه ده‌ڕژێنه نێو شه‌قامه‌کان. کرێکارانی کوردستانیش شانبه‌شانی هاوچینه‌کانیان له سه‌رتاسه‌ری دنیادا له مێژه ئه‌م ڕۆژه‌یان کردۆته ڕۆژی خۆنواندن‌و ڕاگه‌یاندنی خواست‌و ئامانجه‌کانیان.
کۆمه‌ڵگای کوردستان بۆته به‌هه‌شتی سه‌رمایه‌داران‌و بازرگانان، به‌ڵام به‌شی چینی کریکار‌و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش هه‌ر بێبه‌شی‌و هه‌ژاری‌و مه‌ینه‌تیه. ئایارێکی تریش دێته پێش‌و چه‌ند ملیۆن له دانیشتووانی کوردستان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه گوزه‌ران ده‌که‌ن. بێکاری‌و گرانی‌و نه‌بوونی ساده‌ترین پێداویستی‌و خزمه‌تگوزاریه‌کان‌و کارا نه‌بوونی هیچ جۆره یاسایه‌کی کار دۆزه‌خێکی ڕاسته‌قینه‌ی بۆ کارگه‌ران‌و ڕه‌نجده‌رانی کوردستان پێکهێناوه. تاڵانکاری‌و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات ده‌ستی له گه‌رووی ژیانی کۆمه‌ڵگای کوردستان‌و له پێش هه‌مووانه‌وه ئێمه‌ی کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشان گیرکردووه. ادامه ی مطلب…
Add comment آوریل 20, 2008
بانگه‌وازێک بۆهه‌موو ناوه‌نده کرێکاریه‌کان، هه‌موو ڕێکخراو‌و لایه‌نه داکۆکیکاره‌کان له چینی کرێکار!
کۆمیته‌ی پێشوازی له یه‌کی ئایار له شاری سلێمانی له نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵێک ناوه‌ندو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی کرێکاری له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که له 15-4 پێکهاتووه‌و ده‌روازه‌ی بۆ به‌شدار بوونی هه‌موو سه‌ندیکاو کۆمه‌ڵه کرێکاریه‌کان کراوه‌یه. ئه‌م کۆمیته‌یه به مه‌به‌ستی یادکردنه‌وه‌ی یه‌کی ئایار خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاکیانه‌ی خواره‌وه ئاماده کردووه:
میتینگێکی جه‌ماوه‌ریی به بۆنه‌ی یه‌کی ئایاره‌وه.
بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن‌و پۆسته‌رو هه‌ڵواسینی لافیته له ناو شاردا.
سازدانی پێشانگای هونه‌ری جۆراوجۆر.
سازدانی ماراسۆنێک به بۆنه‌ی ئایاره‌وه له شاری سلێمانی.
چالاکی جۆراوجۆر بۆ ته‌بلیغ کردن بۆ یه‌کی ئایار. ادامه ی مطلب…
Add comment آوریل 20, 2008
سه‌باره‌ت به به‌ڵگه‌نامه‌ی (به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان)
گفت‌وگۆی ئۆکتۆبه‌ر، بڵاوکراوه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان له‌گه‌ڵ شه‌ماڵ علی ( به‌شی یه‌که‌م و به‌شی دووه‌م )
ئۆکتۆبه‌ر:
کۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی په‌سه‌ند کرد، گرنگی ئه‌م به‌یانه له چیدایه؟
شه‌ماڵ علی:
به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له چه‌ند گۆشه‌وه ده‌کرێت باسی بایه‌خی بکرێت. ئه‌م به‌یانه له لایه‌ک وه‌ڵامه به هه‌ل‌ومه‌رجی چه‌ند ساڵ هه‌ڵواسراوی کوردستان‌و ده‌رکێشانیه‌تی له گیژاوێکی سیاسی که تێی که‌وتووه. گێژاوێک که بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له سایه‌ی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت‌و دام‌وده‌زگایه‌کی مه‌ده‌نی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا بۆته هۆی بێبه‌شکردنی دانیشتوانی کوردستان له مافی هاوڵاتیبوون که سه‌ره‌تایی ترین ماف‌و مافی ئه‌وه‌یه که مافیان هه‌بێت. کێشه‌ی ته‌وه‌ره‌یی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کوردستان کێشه‌ی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌و به‌و هۆیه‌وه که ئاسۆی پێکهاتنی ده‌وڵه‌تێک له ناوه‌ندی عیراقدا که مافی هاوڵاتیبوونی یه‌کسان بۆ هه‌موو دانیشتووانی عیراق له‌وانه دانیشتووانی کوردستانیش فه‌راهه‌م بکات ڕوون نییه، بۆ پیکهاتنی ده‌وڵه‌ت له کوردستان ته‌نها ڕێگا له‌مرۆدا سه‌ربه‌خۆ بوونیه‌تی.
به‌ڵام به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ته‌نها وه‌ڵامیکی گشتی نییه به کێشه‌ی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت، ئه‌م به‌یانه ده‌یه‌وێت له ڕوانگه‌ی چینی کرێکاری کوردستان‌و جووڵانه‌وه‌ی سۆشیالیستی ئه‌و چینه‌وه وه‌ڵامێک به‌م کێشه‌یه بداته‌وه که زه‌مینه‌ی هه‌ڵهێنانه‌وه‌ی هه‌نگاوی داهاتوو به‌ره‌و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات‌و کۆتاییهێنان به دابه‌شبوونی چینایه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردستان‌و به‌دیهێنانی ئازادی‌و یه‌کسانی فه‌راهه‌م بکات. ده‌وڵه‌تی غه‌یره قه‌ومی‌و سکیولار که ته‌رحی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌یه، فرسه‌ت به کۆمه‌ڵگا‌و جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌دات که به چاوێکی کراوه‌و ئازادانه سیسته‌می سیاسی ئاینده‌ی کوردستان هه‌ڵبژێرێت. ادامه ی مطلب…
Add comment آوریل 20, 2008
پیرۆزبایی ئازادبوونی مه‌حمودی ساڵحی ده‌که‌ین
کۆمیته‌ی پێشوازی یه‌کی ئایاری
له سه‌رووبه‌ندی کاکردنمان بۆ پیکهێنانی کۆمیته‌ی پێشوازی له یه‌کی ئایار به خۆشحاڵیه‌وه هه‌واڵی ئازادبوونی مه‌حمودی ساڵحیمان پێ گه‌یشت. مه‌حمودی ساڵحی هه‌ڵسوڕاوو ڕابه‌رێکی کرێکاریی ئیران‌و کوردستانه‌و سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشی‌و ناساغی گورچیله‌ی‌و سه‌ره‌ڕای گوشاری بێبه‌زه‌ییانه‌ی دام‌وده‌زگا ئه‌منیه‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێران، وه‌ک ڕابه‌رێکی کرێکاری جه‌سور ته‌نها بۆ ساتێکیش له خه‌بات‌و هه‌وڵدان بۆ ئامانج‌و خواسته چینایه‌تیه‌کانمان نه‌وه‌ستا. ادامه ی مطلب…
Add comment آوریل 20, 2008