Archive for آوریل 22nd, 2008
سرووده کرێکارییه‌کان بۆ یه‌کی ئایار
یه‌کی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و هاوخه‌باتی نێو‌نه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکار، ڕۆژی نه‌فره‌ت و ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری به دنیای پێچه‌وانه‌ی سه‌رمایه‌داری، ڕۆژی له کار ڕاگرتنی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و پشودان و ئاهه‌نگ گێڕان، ڕۆژی جه‌ختکردنه‌وه‌ی چینی کرێکار له سه‌ر ڕێکخراوبوون و یه‌کگرتن وه‌ک مه‌رجی سه‌ره‌کی بۆ کۆتایی هێنان به چه‌وسانه‌وه و مژینی خوێن و گوشینی شیله‌ی گیانی کرێکاران، ڕۆژی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای سور و نه‌فره‌ت له کۆنه‌په‌رستی، ڕۆژی دووپاتکردنه‌وه‌ی وته به نرخه‌که‌ی مارکس (کرێکارانی جیهان یه‌کگرن)، ڕۆژی وتنی نا و نه‌فره‌ت له سنور و ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و ئاین و نیشتیمان که سه‌رمایه‌داری جیهانی کرێکارانی پێ شه‌ق شه‌ق کردووه و ده‌کات، ڕۆژی وتنی نا به شه‌ڕ و کاولکاری و تیرۆر و برسێتی که له سایه‌ی ئه‌م نیزامه‌دا سه‌ر گۆی زه‌وی ته‌نیوه، ڕۆژی نمایش‌کردنی هێزی چینی کرێکار له جیهاندا و ئومێد به دنیایه‌کی باشتر و خاڵی له چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسان له لایه‌ن ئینسانه‌وه، ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار به‌ڕێوه‌یه. ادامه ی مطلب…
Add comment آوریل 22, 2008