Archive for آوریل 28th, 2008
کرێکار له درامای گه‌رده‌لوولدا
درامای گه‌رده‌لوول له گه‌لێک لایه‌نه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێت. من لێره‌دا کارم به‌سه‌ر لایه‌نی هونه‌ری زنجیره‌که‌وه نییه‌و له‌و بڕوایه‌دام که ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌م بابه‌ته‌وه ئاراسته‌ی ئه‌م کاره ده‌کرێت، ده‌کرێت گشتگیر بکرێت‌و هه‌موو کاره‌کانی تریش که به زمانی کوردی به‌رهه‌مهاتووه بگرێته‌وه. ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگه لێره‌دا جێگای کرێکار‌و ڕه‌نجده‌رانه له‌م درامایه‌دا که گوایه چیرۆکی سێ ده‌یه پێشتر‌و خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان له دژی ڕژێمی فاشی به‌عس ده‌گێڕیته‌وه.
هه‌رکه‌س له‌و ده‌ورانه‌دا ژیابێت یان کتێبێکی مێژوویی له‌سه‌ر په‌یدا بوون‌و ده‌رکه‌وتنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان‌و ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن “شۆڕسی نوێی گه‌له‌که‌مان” خوێندبێته‌وه ئه‌و ڕاستیه باش ده‌زانێت که قوربانیده‌ر‌و گیانبازی یه‌که‌م له‌و جووڵانه‌وه‌یه‌دا خه‌ڵکی کرێکار‌و هه‌ژار‌و زه‌حمه‌کێشی کوردستان بووه. به‌ڵام له‌م درامایه‌دا چکۆله‌ترین ئاماژه‌ش به رۆڵی ئه‌و خه‌ڵکه نا‌بینیت. که‌سێک ڕاستیه‌کانی ئه‌و ڕابردووه نه‌زانێت‌و له په‌نجه‌ره‌ی ئه‌م درامایه‌وه پێی ئاشنا بێت، وا ده‌زانێت کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی نیشتیمانی یه‌کێتیه‌کی خوێندکاران بووه به باڵێکی چه‌کداریه‌وه. ادامه ی مطلب…
Add comment آوریل 28, 2008
چۆن یه‌کی ئایار، بوو به رۆژی جیهانیی کریکاران؟
ئاماده‌کردنی: شه‌ماڵ علی
یه‌کی ئایار، ڕۆژی هاوپشتی جیهانیی چینی کرێکار، سه‌ره‌ڕای زۆر لایه‌نی سیمبولیکی بیرهێنه‌ره‌وه‌ی مێژووی خه‌باتی چینی کرێکاره له‌سه‌رتاسه‌ری دنیادا. ئه‌گه‌ر هیچ ڕاستیه‌ک نه‌مێنێت دڕنده‌یی سه‌رمایه‌داریی‌و چینی بۆرژوواو پارێزه‌رانی ئه‌م سیسته‌مه پێچه‌وانه‌یه بسه‌لمێنێت، ته‌نها مێژووی یه‌کی ئایار‌و ئه‌و ڕووداوه مێژووییانه‌ی که‌وتوونه‌ته پشتسه‌ری دیاریکردنی ئه‌م ڕۆژه وه‌ک ڕۆژی کرێکار هه‌موو ئه‌و پروپاگه‌نده بێبنه‌مایانه له‌سه‌ر ئازادی له سایه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری‌و دیموکراسیدا پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه.
ڕۆژی یه‌کی ئایار وه‌ک رۆژێک بۆ کرێکار له‌میژوودا په‌یوه‌سته به خه‌باتی کرێکارانی ئه‌مریکاوه بۆ دیاریکردنی ڕۆژکار به هه‌شت سه‌عات. ئه‌م ڕۆژه له 1880ه‌کانه‌وه له ئه‌مریکا له په‌یوه‌ند به خه‌بات بۆ هه‌شت سه‌عات-کار کراوه به ڕۆژی پشوو. تێکۆشان بۆ دیاریکردنی رۆژکار به هه‌شت سه‌عات له ساڵی 1860ه‌وه له ئه‌مریکا ده‌ستی پێکردووه. له ساڵی 1884دا فیدراسیۆنی سه‌ندیکا‌و یه‌کێتیه کرێکاریه ڕیکخراوه‌کان له ووڵاته یه‌گرتووه‌کان‌و که‌نه‌دا که له‌ساڵی 1881ه‌وه پێکهاتووه‌و (له 1886 به دوواوه ناوه‌که‌ی گۆڕاوه بۆ فیدراسیۆنی ئه‌مریکایی کار) بڕیارێکی ده‌رکرد که له به‌شێکیدا ده‌ڵێت ( له یه‌کی ئایاری 1886 به‌دوواوه ده‌بێ هه‌شت سه‌عات کار ڕۆژکاری یاسایی پێکبهێنێت، بانگه‌وازی هه‌موو ڕێکخراوه کرێکاریه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌که‌ین که یاساکان به جۆرێک ئاراسته بکه‌ن که له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌دا بێته‌وه).
Add comment آوریل 28, 2008
شەش حیزبى سیاسى رۆژهەلاتى كوردستان لە مێزگردێك‌دا کۆده‌بنه‌وه
كاوان عومەر سەلامى
ڕۆژنامەى ئاسۆ ڕۆژى سێشەممە ڕێكەوتى 29/1/2008 لە ئوتێل سلێمانى پاڵاس مێزگردیكى بۆ حزبە سیاسیەكانى كوردستانى ڕۆژهەڵات لە ژێر ناوى (كۆكردنەوەى دەنگە ناكۆكەكان) ساز كرد كەتێیدا 6 لایەنى سیاسى كوردستانى ڕۆژهەڵات (حەسەن ڕەحمان پەنا ئەندامى كۆمیتەى ڕێبەرى كۆمەڵە، كەمال كەریمى ئەندامى دەفتەرى سیاسى حزبى دیمو‌كراتى كوردستان، ڕەزا كەعبى ئەندامى كۆمیتەى ڕێبەرى كۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمتكێشانى كوردستانى ئێران(ڕەوتى ڕیفۆرم)، عوسمان جەعفەرى سكرتێرى یەكێتى دیمو‌كراتى كوردستان، بیهروز ئەردەڵان ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى سازمانى خەباتى كوردستانى ئێران، شەماڵ پیران ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى پارتى ئازادى كوردستان) بەشدار بون.
لەو مێزگردەدا كە 5 كاتژمێرى خایاند، هۆكارەكانى دوو لەتبوونى حزبەكان، نەبوونى بەرەیەكى كوردستانى، دوورە پەرێزى و نا شەفافیەت لە نێوان حزبەكان و هەروەها چەندین تەوەرى تر خرایە بەر باس و لێكۆڵینەوە. ادامه ی مطلب…
1 comment آوریل 28, 2008