بانگه‌وازێک بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڵسوڕاوانی مه‌یدانی خه‌باتی په‌نابه‌ری له سویسرا
سپتامبر 1, 2008
به‌ڕێزان … ئێوه هه‌مووتان ئاگاداری هه‌لومه‌رجی عیراق و کوردستانن، ئاگاداری ئه‌وه‌ن که سه‌رجه‌م میدیاکانی دونیا هه‌ر ڕۆژه‌و ژماره‌یه‌کی نوێ له پارچه پارچه بوونی ئیسانه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ڕاده‌گه‌یه‌نن، ده‌بینن که چۆن جه‌سته‌ی هه‌لاهه‌لا بووی سه‌دان هه‌زار مرۆڤ بێتاوانی ئه‌و ووڵاته ڕووی میدیاکانی داپۆشیوه، که‌س نیه له‌وه تینه‌گا که ئینسانه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه پێویستیان به فریادڕه‌سێکه ،ئه‌وان که هیچ ڕیگه چاره‌یه‌ک بۆ ده‌ربازبوون له ده‌ستی مه‌رگ شکنابه‌ن، ئه‌وان که ئاینده‌یه‌کیان نیه‌و ئومێدێک له سبه‌ینێی خۆیاندا نابینن، ئه‌وان که به‌یانیان له ماڵه‌کانیان ده‌رده‌چن و به ته‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێواران نین، ئه‌وان که دێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربرینی ناڕه‌زایه‌تی به دژی بێ ئاوی. بی نانی، بێ کاری ،نا ئامنی و ده‌یان ده‌ردو مه‌ینه‌تی تریان گوله باران ده‌کرین، ده‌کوژرێن ، ده‌خرێنه کونجی زیندانه تاریکه‌کانه‌وه، ئه‌وان که له دۆزه‌خێکدا هه‌ر ڕۆژه‌و هه‌ر له‌حزه وێران ده‌بن ، مه‌رگی ئازیزانی په‌نا ده‌ستیان ده‌بینن،ناچارن ، هه‌ڵدێن ، سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن ، ووڵات به جێ‌دێڵن، ڕوه‌و گۆشه‌یه‌کی ئه‌م دونیایه بێ‌ئامانج ده‌ڕۆن، بێ‌ئامانج دێن، لێره‌ش له کانگای ئدیعاکانی مافی مرۆڤه‌وه، له کانگای ئیدیعاکانی ئارامی و خۆشبه‌ختی ئینسان و به به‌ر چاوی ئێمه‌وه ده‌مرن، خۆیان ده‌کوژن، ته‌نیا ده‌کرینه‌وه و له کۆمه‌ڵگایان داده‌بڕن، ده‌خرێنه که‌مپه سارده‌کانه‌وه، له سه‌ر کار ده‌رده‌کرێن، ده‌یاننێرنه‌وه‌و به زۆر ڕاپێچی قه‌سابخانه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی مالکی و تاڵه‌بانیان ده‌که‌ن.
کوان؟ به‌رگریکاره‌کانی مافه‌کانی ئینسان له کوین؟ کوان؟ خه‌باتکارانی دژی ئه‌م جهه‌نمه له کوێن؟ ده‌کرێ له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو سته‌مه‌دا بێده‌نگ بین؟ ده‌کرێ لێگه‌ڕێین ڕاسیزم، یاسا به‌ڕێزان .. ئێمه ئه‌رکێکی سه‌خت و گرنگمان له ئه‌ستۆیه ، ئێمه له مه‌یدانی خه‌بات ودیفاع له په‌نابه‌ران ڕاوه‌ستاوین ، ئێمه باوه‌ڕی زۆرمان به‌وه هه‌یه که ته‌نیا ڕێگایه‌ک بۆ مسۆگه‌ر کردنی ئاینده‌ی په‌نابه‌رانێک که له‌و ووڵاته‌وه دێن خه‌باته، به‌رگریکردنه له مافه‌کانیان ، پشتیوانی کردنیانه،
بانگه‌وازی من بۆ ئه‌وه‌یه .. پێکه‌وه کاری گه‌وره‌مان پێئه‌کرێ،ئێمه ده‌توانین کاریگه‌ریمان له سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌م ووڵاته هه‌بی، ئێمه ده‌توانین گۆڕانکاری له ژیانی په‌نابه‌راندا بکه‌ین، وه‌رن با پێکه‌وه سه‌نگه‌ری دیفاع له په‌نابه‌ران به هێز که‌ین، له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیدا خۆمان و په‌نابه‌ران ڕێکخراو بکه‌ین، به‌ر به‌م کاره‌ساته بگرین که هه‌ر ئێستا سه‌ره‌تاکه‌ی بۆ په‌نابه‌ران ده‌ستی پێکردوه.وه‌رن له کۆنفرانس‌دا به‌شداربن و پڕۆژه دابڕ‌ێژین. پێکه‌وه بڕۆینه شه‌ڕی یاسا دژه په‌نابه‌ریه‌کانه‌وه. ته‌قه‌لای داهاتویه‌کی ئارام بده‌ین بۆ په‌نابه‌ران.
سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی /سویسرا
ahmadali525@hotmail.com
0041 78 853 20 04
Entry Filed under: ئه‌حمه‌د عه‌لی. .
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed