قسه‌وباسی نوری به‌شیر له‌کۆڕی شاری هامڵتۆنی که‌نه‌دا له‌سه‌ر: هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستان و ماده‌ی 140
سپتامبر 7, 2008

نورى بەشير
ڕۆژی 8/17 نوری به‌شیر له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستان، ئاوا باسی کرد، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و مه‌سه‌له‌ی کێشه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ناوچه‌کانی دیاله و خانه‌قین و قه‌ره‌ته‌په‌و ناردنی هێزی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی بۆ ئه‌وناچانه‌و هه‌تا کێشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی که‌رکوک و دروستبونی ته‌شه‌نوج له‌ناو قه‌ومیاته‌کانی که‌رکوکدا و ماده‌ی 24، سایه‌ی کردووه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا چ له‌ئاستی عێراق و چ له‌سه‌ر ئاستی کوردستاندا، وه ئه‌و هه‌لومه‌رجه له‌لایه‌ن ته‌حالفی کوردستانی و سه‌رانی ئه‌حزابی ناسیونالیستی کورده‌وه خه‌ریکه به‌هه‌موو شتێک داده‌نرێت و راستیه‌کانی پشتی ئه‌م هه‌لومه‌رجه له‌خه‌ڵک ده‌شارێته‌وه، واته وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان هه‌م ڕاستیه‌کان له‌خه‌ڵک ده‌شارنه‌وه هه‌م خۆڵ ده‌که‌نه چاوی خه‌ڵکه‌وه.
تا به‌که‌رکوک ده‌گات به‌شێکی مه‌سه‌له‌که‌یه به‌ڵام هه‌مووی نا، هه‌موو کات که‌رکوک ده‌توانێ ببێته کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌و وه‌زعه‌که بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌موو کێشه‌ی ئێستا نیه… ڕاستیه‌کانی پشتی هه‌لومه‌رجی ئێستا که ناسیونالیستی کورد له‌خه‌ڵکی ده‌شارنه‌وه ئه‌وه‌یه که‌ته‌حاله‌فێک که‌له‌گه‌ڵ باڵی شیعه هه‌یانبووه، گۆڕانی به‌سه‌ر هاتوه‌و نایانه‌وێ به‌خه‌ڵک بڵێن هاوپه‌یمانه‌کانمان پشتیان تێ کردووین، نایانه‌وێ به‌خه‌ڵک بڵین که ته‌وافقێک که‌حکومه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی عێراقیان له‌سه‌ر پێکهێناوه گۆڕانی به‌سه‌ر هاتوه‌و پڕۆژه‌ی فدرالیزمه‌که‌یان که‌ته‌پڵیان بۆ ده‌کوتی شکستی خواردووه، نایانه‌وێ به‌خه‌ڵکی کوردستان بڵێن هه‌لومه‌رجێکی ڕه‌ش که‌بۆ خه‌ڵک له‌عێراقدا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به‌وجود هاتوه له‌ژێرناوی هێنانی دیموکراسی بۆ خه‌ڵکی عێراق، خودی ئه‌مریکا شکستی سیاسی و سه‌ربازی خواردوه‌و ئێستا ئه‌مریکا بوه‌ته دیوارێکی ڕوخاو بۆ ئه‌مان پشتیان پێوه داوه، مه‌وقعیه‌تی ئه‌مانی لاوازکردووه، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی به‌ره‌و جێگیربوون ده‌چێت و ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب به‌ره‌و به‌هێزی ده‌ڕوات و هه‌ریه‌که له باڵه‌کانی سونه‌و شیعه گۆڕانی به‌سه‌ر هاتوه‌و لێکنزیکبونه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌ساسی یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق و له‌سه‌ر عیراقی بوون و عه‌ره‌بی بونی که‌رکوک نزیکده‌بنه‌وه، که جه‌عفه‌ری به‌ئاشکرا له‌سه‌ر عێراقی بونی که‌رکوک قسه‌ی کردوه‌و هه‌روه‌ها بڕیاری 22/7 له‌په‌رله‌مانی عیرقدا به‌بێ ته‌حالفی کوردی راستی ئه‌و گۆرانکاریانه‌و پاشه‌کشه له‌بریارو قسه‌یه‌ک به‌ته‌وافق له‌سه‌ر ماده‌ی 140 و کورکوک و هه‌ندێ مسائیلی تر له‌کوردستاندا کردویانه… ئه‌مانه حکومه‌تی مه‌رکه‌زی به‌ره‌و جێگیربوون و یه‌کده‌ستبوون و بون به‌خاوه‌نی هێزی سه‌ربازی یه‌کده‌ست ده‌بات و، وه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی ئاوه‌ڵا ده‌کات بۆ جێکه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتێکی قه‌ومی عه‌ره‌بی و پارێزگاری له‌وه‌حده‌تی ئه‌رازی عێراق و هێزناردن بۆ ناوچه‌کانی کوردستان، هه‌روه‌ها لێسه‌ندنه‌وه‌ی مه‌وقعیه‌تێک که‌ته‌حالفی کوردستانی هه‌یبووه، به‌دوای روخانی ڕژێمی به‌عس و ته‌وافقێک که‌له‌سه‌ر ماده‌ی 140 و فدراڵیزم به‌وجود هات، ئیتر ئه‌و معاده‌لاتانه گۆراوه‌و ته‌وازنی هێز به‌قازانی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی چۆته سه‌ره‌وه، چ مه‌عاده‌لاتی هێزی ئه‌مریکا له‌عێراق و ده‌خاله‌تی زیاتری تورکیا وه‌ک لانگری ئه‌مریکاو جێگا‌و ڕێگایه‌کی به‌رچاوی ئێران له‌عێراقداو وه‌ستانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا، هه‌مووی به‌قازانچی ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی و له‌ده‌ستدان و چونه‌دواوه‌ی ته‌حالفی کوردستانی ته‌واو ده‌بێت…
بێگومان ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ش بۆ ناسیونالیزمی کورد‌و حزبه‌کانی له‌ده‌ستدانی کورسی و مه‌وقعیه‌تیان و که‌مبوونه‌وه‌و زه‌ره‌رێکی مادی گه‌وره‌یه، به‌ڵام بۆ خه‌ڵکی کوردستان چاره ڕه‌شی و له‌سه‌ر خۆێن و چاره‌نوسیان ته‌واو ده‌بێت… هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیانه‌ی که‌وتمان و سه‌رانی ناسیونالیزمی کورد ده‌یانه‌وێ له‌خه‌ڵکی بشارنه‌وه، ئه‌و راستیه دێنێته پێشه‌وه که‌کۆمۆنیزمی کرێکاری و حزبه‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، تاکیدی لێکردۆته‌وه له‌وه‌ی که‌شاری که‌رکوک شاری هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌یه که‌تیادیدا ده‌ژین و به‌ته‌وافقی له‌سه‌ره‌ی قه‌ومی و تایفی چاره‌سه‌ر ناکرێت، که یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان جارێکی تر وه‌ک حکومه‌ته ته‌وافقیه‌که‌ی عیراق که‌ئه‌مریکا دی‌مه‌زراند قه‌ومی تایفیه‌یه ئه‌وه‌یه که هه‌موو ده‌یبینین، وه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ترسی شه‌ڕێکی قه‌ومی و تایفی گه‌وره له‌که‌رکوکدا قابیلی روودانی هه‌یه ڕێگای پێبگیرێت، که‌هه‌روه‌ک چۆن پاشه‌کشه‌کانی ئێستای تحالفی کوردستانی چاره‌نوسی ماده‌ی 140 زیاتر ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، تاسیری سه‌لبی له‌سه‌ر ناوچه‌کانی تری کوردستان داده‌نێت، ده‌بێ کاربکرێت بۆ روونه‌دانی مه‌ترسیه‌کی ئاوه‌ها…
له‌سه‌ر ئاستی کوردستاندا جارێکی تر زه‌مینه‌ی کارکردن بۆ جیابونه‌وه‌ی کوردستان و هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵک زه‌مینه‌یه‌کی مادی و واقیعی هه‌یه‌و هه‌رلێره‌وه چاره‌نوسی که‌رکوک به‌شیوه‌یه‌کی ریفراندۆم یه‌کلاده‌کاته‌وه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئینسانه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه بکه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌حزابی قه‌ومی عه‌ره‌بی و کوردی و تورکی وخه‌ڵک بتوانن به‌ژیانێکی ئینسانی زیاتر پێکه‌وه له‌شاره‌دا بژین و خه‌لکی کوردستانیش له‌سه‌رگه‌ردانی و چاوه‌روانیدا رزگاری ببێت…
پاشان به‌شداربوان به‌ده‌خاله‌ت و پرسیاره‌کانیان گۆشه‌ی جۆراوجۆری ئه‌و باسانه باسکران و وه‌ڵامدرانه‌وه له‌لایه‌ن نوری به‌شیره‌وه.
نوینه‌رایه‌تی که‌نه‌دای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
Entry Filed under: نوری به‌شیر. .
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed