ڕاگه‌یاندنی کۆتایی هاتنی کۆنفره‌نسی یه‌که‌می فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا
سپتامبر 13, 2008

- فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا
پاش به خێرهاتنی نوێنه‌رانی لایه‌نه‌کان و به‌شداربوان له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌لی یه‌وه ، کۆنفره‌نس به‌ساتێک بێده‌نگی بۆ په‌نابه‌رانی گیانبه‌ختکردووی ڕێگا وبان و ڕووداوه جۆراجۆره‌کانی تر له هه‌نگاو نان به‌ره‌و دونیایه‌کی ئاسووده‌تر ده‌ستیپێکرد.
ئایینامه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفره‌نس تاوتوێ وپه‌سه‌ند کرا وسکرتاریه‌تی ده‌وره‌ی ڕابردوو هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و لیژنه‌یه‌ک بۆ به‌رێوه‌چوونی کاروباره‌کانی کۆنفره‌نس هه‌ڵبژێردران.
به‌شوێن ئه‌وه‌دا په‌یام و بروسکه‌ی لایه‌ن وحزب و که‌سایه‌تیه‌کان درا. میخی شتایگر به‌نوێنه‌رایه‌تی پارتی کاری سویسری و به‌ره‌ی مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موان له ووته‌یه‌کیدا، سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی، به‌رگری بێدریخی حزبی کار وبه‌ره‌ی مافی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موان له په‌نابه‌رانی عیراقی ده‌ربری و داوای کرد که ئه‌م نموونه‌یه له ریکخراوبوون بۆ په‌نابه‌رانی تر له سۆمالی و تورکیایی و ئیرانی نه‌ته‌وه‌کانی دی بگوازرێته‌وه. پاشان بروسکه‌ی پیرۆزبایی کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق و نوینه‌رایه‌تی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان وئسماعیل شیخۆ و ته‌حسین که‌ریم پێشکه‌ش کرا.
پرۆگرامی کۆنفره‌نس بریتی بوون له‌م ته‌وه‌رانه:
1/ ڕاپۆرتی کار‌و هه‌ڵسوڕان وهه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌وره‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌لی، سکرتیری پێشووی فیدراسیۆن له سویسرا.
2/هه‌لومه‌رجی دونیا و سیاسه‌تی په‌نابه‌ری وئاسۆی خه‌باتی په‌نابه‌ران. له‌لایه‌ن ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی.
3/ نیشاندانیکی وێنه‌یی ده‌وره‌ی ڕابردووی هه‌ڵسوڕانه‌کانی فیدراسیۆن.
4/پیویسته فیدراسیۆن چۆن بناسری، ئاینده‌ی خه‌باتی فیدراسیۆن چۆن ببێت؟ له‌لایه‌ن جه‌مال کۆششه‌وه.
5/ هه‌ڵبژاردن و په‌یامی کۆتایی سکریتری نوێی فیدراسیۆن.
ئه‌حمه‌د دوای پێشکه‌شکردنی ڕاپۆرته‌که‌ی، ده‌وره‌ی پێشووی هه‌ڵسوڕانه‌کانی فیدراسۆنی له‌چه‌ند لاوه هه‌لسه‌نگاند، ڕێکخستن، سازدانی خۆپێشاندانه‌کان بۆ به‌رگری له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران و داگیرکردنی گه‌وره‌ترین که‌نیسه‌ی سویسرا، په‌یوه‌ندییه‌کان و خه‌بات له‌نیو به‌ره‌ی مافی نیشتجێبوون، له‌گه‌ل په‌رله‌مه‌نتاره‌کان و حزبه‌کانیان، وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی کاروباری په‌نابه‌ری، روو به‌میدیای سویسری وکوردی، وه‌زعی مالی وچه‌ندین لایه‌نی تر. پاشان له‌لایه‌ن به‌شداربوان ومیوانانه‌وه به‌تیروته‌سه‌لی هه‌لسه‌نگینرا و چه‌ندین پێشنیاری گرنگ و به‌جێ خرانه به‌ر ده‌ست بۆ کاروهه‌ڵسوڕانی داهاتوو. له‌نیو ئه‌و پێشنیارانه‌دا، به‌ڕێخستنی که‌مپینیکی ده‌ست به‌چی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ته‌وه‌ره‌یه‌کی دی له کار‌و ئاراسته‌کانی فیدراسیۆن ، مه‌سه‌له‌ی گۆرانی هه‌لومه‌رجی دونیا و سیاسه‌تی وولاتانی ئه‌وروپا بوو، وه‌ئاسۆی خه‌باتی په‌نابه‌ران بوو که‌له‌لایه‌ن ده‌شتی جه‌ماله‌وه پێشکه‌س کرا، ده‌شتی جه‌مال هه‌لومه‌رجی عیراق و کوردستانی لیکدایه‌وه‌و په‌نجه‌ی خسته سه‌ر ئه‌و ئالوگۆرانه‌ی که له‌حکومه‌تی مالکی، ده‌سه‌لاتی کوردی و ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی‌دا هاتوونه‌ته پێش، وه گرنگی ڕۆلی فیدراسیۆنی له نیو رووداوه‌کاندا دیاریکردو ئاسۆی جه‌باتی په‌نابه‌رانی بۆ مه‌یدانی جۆراجۆر راکێشا. له به‌رگریکردن له هه‌ڕه‌شه‌ی حکومه‌تی مالکی له خه‌لکی کوردستان ،تا خه‌باتی هاوبه‌ش و یه‌کپارجه‌یی بۆ مافی په‌نابه‌ری که ئیستا بوته سیاسه‌تیکی هاوبه‌ش وولاتانی ئه‌وروپایی و به‌هاوکاری حکومه‌تی مالکی و حکومه‌تی هه‌ریم. وه له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه پرسیار‌و گفتوگۆی گه‌رمی ووروژاند.
نیشاندانی وینه جۆراجۆره‌کانی هه‌لسوڕانه‌کانی فیدراسیۆن، له‌کانتۆنه جیاوازه‌کان، له‌میدیا جۆراجۆره‌کان، له‌مانگرتنه‌کانه‌وه، تاکۆبوونه‌وه‌کانی سکرتاریه‌ت، له خۆپیشاندانه‌کان، تا سمینار‌و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ل په‌نابه‌ران له هایمه‌کان. له هه‌مانکاتدا ووزه و پشووی ده‌به‌خشی.
دوابه‌دوای ئه‌وه، جه‌مال کۆشش کورته‌یه‌کی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی ته‌حقیقی داواکارانی مافی په‌نابه‌ری و ئاماره‌کان و ژماره‌ی ڕه‌فزو ته‌رده‌کان و ئیقامه‌ی کاتی پێش که‌ش کرد، وه به‌لگه‌کانی له‌سه‌ر نائارامی ئاسایشی کوردستان له‌سه‌ر بنچینه‌ی تازه‌ترین ڕووداوه‌کان پشتبه‌ستوو به ڕاپۆرته مه‌یدانیه‌کان له‌سه‌ر چاوه‌کانی ڕیکخراوه جیهانیه‌کانه‌وه به‌ئاماده‌بوان دا. وه پاشان چووه سه‌ر لایه‌نه جیاوازه‌کان که فیدراسیۆن وه‌ک رابه‌ری ناره‌زایه‌تی په‌نابه‌ر له به‌رامبه‌ر جۆری ئیقامه، جوداوازی، راسیزم و راسیزمی ڕۆژانه، له سه‌ر ژیان له‌هایمه‌کان دا وه پیویسته فیدراسیۆن چ جۆره پیناسه‌یه‌ک ، وه چ جۆره ئالته‌رناتیفیک بدات به‌په‌نابه‌رو له‌بواری خه‌باتی په‌نابه‌ران دا.
له نیو ئاماده‌ییه‌کی به‌رزدا، سکرتاریه‌تی تازه بۆ هه‌لسوڕانی داهاتوو هه‌لبژێردران، که بریتین له‌م که‌سانه: ئاوات عه‌لی، فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ره‌شید، شارا عه‌زیز، ریبوار ئه حمه‌د، ئه‌حمه‌د عه‌لی،شه‌هاب سالم، جه‌مال کۆشش، آسماعیل شیخۆ، حسام عه‌لی، مامۆستا محمد، زه‌مان، ئه‌نوه‌ر عبدآلله.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کورتی سکرتاریه‌تدا، ئه‌حمه‌د عه‌لی وه‌ک سکرتیری فیدرسیۆن سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا هه‌ڵبژیردرایه‌وه.
کۆنفرانس به وته‌یه‌کی کورتی سکرتێری هه‌ڵبژێردراوی کۆنفرانس. که تیایدا بانگه‌وازی سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانیکرد له پڕۆژه‌و خه‌بات له گه‌ڵ فیدراسیۆندا به‌شداری چالاکانه‌بکه‌ن، وه ئاماژه‌ی به هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی بنکه‌کانی فیدراسیۆن و ڕێکخستنی په‌نابه‌ران و کۆبونه‌وه‌ی گشتی شاره‌کان و پێکهێنانی هه‌یئه‌ت و نوینه‌رایه‌تی کانتۆنه‌کاندا.
به‌مجۆره پاش 7 سه‌عات و به‌به‌شداری نزیک به 50 که‌س له‌هه‌لسوڕاوان و خه‌مخۆرانی په‌نابه‌ران کۆنفره‌نسی یه‌که‌می فیدراسیۆن له نیو شۆروشه‌وقدا سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی هات.
بژی مافی نیشته‌جیبوون!
ماف نه‌بیت بۆ په‌نابه‌ر ،ماف بۆ ئینسان نیه!
سکرتاریه‌تی سه‌راسه‌ری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا.
8.9.2008
Entry Filed under: ڕاگه‌یاندن. .
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed