
حه‌سه‌ن رهحمانپهناه
حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رۆژیكیوهك ئهمڕۆداواته له 11ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001دا، له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا روداوێك رویدا كه لایه‌نه‌كانی ئه‌م روداوه هه‌ر به ته‌نیا داوێنی ئه‌مه‌ریكای نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو پانتایی جیهانیشی ته‌نی. ره‌نگه ئه‌و شته‌ی كه ئه‌م روداوه‌ی كرد به رووداوێكی جیهانی، به‌ر له‌هه‌ر شتێك بوونیویلایهته یه‌كگرتوه‌كانی ئهمهریكاوهك گه‌وره‌ترین هێزی ئابووری‌و نیزامی جیهانو ئهساسهنیش هێزو توانای نیزامیی ئه‌ووڵاته بێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تا كاتی روودانی 11ی سێپته‌مبه‌ر ئهمهریكاوهك ناوه‌ندی سوباتی سه‌رمایه‌و دڵی سه‌رمایه ده‌ناسراو به كه‌ڵكوه‌رگرتن له تێكنۆلۆژیای پێشكهتووو دوربینه ئهلكتریكیهكان له ئاسمان‌و زهویو له ده‌ریادا له زۆرترین پارێزه‌ر به‌هره‌مه‌ند بووه. به هه‌بوونی ئاوا ئیمكاناتێك، عه‌مه‌لیاتی تیرۆریستیی 11ی سێپته‌مبه‌ر لهموڵاته هێشتا له‌لای بیروڕای گشتیی خه‌ڵكی جیهان ده‌یان پرسیاری هیشتۆهتهوهو ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی له خه‌رمانه‌یه‌ك له شك‌و تاریكی‌دا راگرتوه.
11سێپته‌مبه‌ر چۆن روویداو براوه‌ی شه‌ڕ كێیه؟
رۆژی 11ی سێپته‌مبه‌ر سه‌ره‌تا فڕۆكه‌یه‌كی موسافیربه‌ری خۆی به یه‌كێك له بورجه‌كانی رێكخراوی بازرگانیی جیهانی له شاری نیۆیۆركدا كێشا. ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م روداوه‌یان دیت‌و دواتر له مێدیاو راگه‌یه‌ندراوه گشتییه‌كاندا گێڕایانه‌وه، له سهرهتاداوایاندهزانی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وانی ئه‌م فڕۆكه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ك رویداوه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی كه‌متر له 18 ده‌قیقه‌دا فڕۆكه‌ی دووهه‌میش خۆی به بورجی دووهه‌مدا دا‌و هه‌ر دووك بورجه‌كه له‌نێو ئاگرو دووكه‌ڵدا تێك رمان. ئیتر هیچ شك‌و دوو دڵییه‌ك نه‌مایه‌وه كه ئه‌مه كرده‌وه‌یه‌كی سازماندراوو تیرۆریستییه كه له فڕۆكه‌ی موسافیربهریوهك گولله‌ی ئینسانی له‌دژی ئامانجه غه‌یره نیزامییه‌كان كهڵكوهرگیراوه. فڕۆكه‌ی سێهه‌م خۆی كێشا به بینای پنتاگۆنداو چواره‌م فڕۆكه‌ش كه گوایا ئامانجی كۆشكی سپی بووه له مه‌سیری رێگادا پێكراو له‌ناو چوو. ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه كه سه‌دان موسافیرو هه‌زاران ئینسانی ئاسایی به‌ره‌و كامی مه‌رگ برد، جیهانی راچڵه‌كاند.
به‌پێی ئاماره راگه‌یه‌نراوه‌كان له 40 هه‌زار كارمه‌ندی ئه‌م ناوه‌نده بازرگانییه زیاتر له 3 هه‌زار كه‌سیان له خه‌ڵكی 90وڵاتی جیهان بوون كه له‌م روداوه‌دا گیانی خۆیان له‌ده‌ستداو له‌نێو ئه‌واندا 243 مه‌ئموری ئاگر كوژێنهوهیان تێدا بوو. سه‌رجه‌می كاناڵه تهلهفزیۆنیو هه‌واڵنێریه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهان گوزارشه تهسویریهكانو هه‌واڵی ئه‌م كاره‌ساته‌یان سات به سات بۆ دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وی بڵاوده‌كرده‌وه. بۆ خه‌ڵكی ئاسایی ئهمهریكاو جیهان ئه‌م روداوه كاره‌ساتێكی باوه‌ڕ پێنه‌كراو بوو كه به هه‌زاران كه‌سی بێتاوانی له‌رێگای ئامانجی دژی ئینسانی‌دا كرده قوربانی. بۆ كاربهدهستانیویلایهته یه‌كگرتوه‌كانی ئهمهریكاو به‌تایبه‌ت بۆ سیاسه‌تداڕێژه‌رانی نیئۆلیبڕاڵی كۆشكی سپی به سه‌رۆكایه‌تیی بوش، ئه‌م كارهساتهوهك نیعمه‌تێكی له ئاسمانه‌وه نازڵبوووابوو تاكو له‌م رێگایه‌وه سیاسه‌ته شهڕئهنگێزییهكانی خۆیان له ژێرناوی شه‌ڕ له‌دژی تیرۆریزم‌و به‌نێوی پشتیوانی له «دێموكراسی»و ته‌نانه‌ت به ته‌عبیری «شه‌ڕی سه‌لیبی» له‌ئاستی جیهاندا راگهیهننو جیهان به‌ره‌و كاره‌ساتی سامناكی شه‌ڕی دیكه پهلكێشكهن. له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاقمه شهڕخوازهدا، سه‌ركرده‌و رابه‌رانی ئه‌لقاعیده‌و باقی گروپه تیرۆریسته مه‌زهه‌بیه‌كان لهبهیكیان بۆ شه‌ڕی مهزههبیوتو لاوانی موسڵمانی زیاتریان بۆ ناردن بۆ بهههشتو خۆش رابواردن له‌گه‌ل 70 حۆری‌و جۆگه‌له‌ی شه‌ڕاب، به ریشی تاشراوه‌وه بانگه‌واز كرد. شه‌ڕی دوو به‌ره‌ی تیرۆریست به كرده‌وه ده‌ستی پێكردو هه‌ر كامه‌یان خواوه‌ندیان به پشتوپه‌نای خۆیان ده‌زانی. به‌ڵام تا ئێستا زۆرترین قوربانییه‌كانی ئه‌م كرده‌وه دژی ئینسانیانه خه‌ڵكی ئاسایی‌و بێتاوانو بێ‌دیفاع بوون و له داهاتوشدا هه‌ر ئه‌وان ده‌بن.
براوه‌و سه‌ركه‌وتووی ئه‌م شه‌ڕه ناوه‌نده نیزامی‌و پیشهسازییهكانیویلایهته یه‌كگرتوه‌كانی ئهمهریكاو باقی ده‌وڵه‌تانی پشتیوانی هێزو گروپه تیرۆریست‌و توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كانن. به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیهانی به ناوی (Global Issuas.org) هه‌زینه‌ی نیزامییولایهته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2008دا 9/711 میلیار دۆلار‌واته 48 ده‌رسه‌دی هه‌موو بودجه‌ی نیزامیی جیهانه. هه‌ر به پێی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه بودجه‌ی نیزامی ژماره‌یه‌ك له زلهێزه‌كانی دیكه‌ی جیهانوهك یه‌كێتی ئه‌وروپا كه له 27وڵات پێكهاتووه 289 میلیار دۆلار، واته 20 له سه‌دی بودجه‌ی نیزامی جیهانه، (بودجه‌ی دوو زلهێزی جیهانی ئه‌و یهكێتییهواته ئینگلستان 4/55 میلیار دۆلار‌و فه‌ڕانسه 54 میلیار دۆلاره)، چین 122 میلیار دۆلار‌واته 8 له سه‌د، روسیه 70 میلیار دۆلار‌واته 5 له سه‌د، باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا‌و ئوستڕاڵیا سه‌رجه‌م 120 میلیار دۆلار، ژاپۆن 1/41 میلیار دۆلار، رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو شاخی ئه‌فریقا پێكه‌وه 82 میلیار دۆلاره. ئاماری ئاماژه پێكراوی سه‌ره‌وه نیشانده‌دات كه بودجه‌ی نیزامی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا 13 میلیار دۆلار له هه‌موو ئه‌و زلهێزانهو یه‌كێتی ئۆروپا‌و كۆمهڵێكوڵاتی گرنگی ئاسیا، رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو شاخی ئه‌فریقا كه‌متره.
بێ هۆ نییه كه له بازاڕی بورسه‌ی جیهانیدا به‌شی نیزامی پڕ رهونهقهو له به‌شی تێكنۆلۆژیادا هه‌موو ساڵێك شایه‌تی نمایشكردنی نۆیترین سیلاحهكانی شه‌ڕ بۆ كۆمه‌ڵكوژی‌و كوشتاری ئینسانهكانین.
خۆڵقێنه‌رانی 11ی سێپتهمبهرو جیهان پاش ئه‌وكاره‌ساته
جێگای گومان نییه كه رووداوی 11ی سێپته‌مبه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی‌و جینایه‌تكارانه بوو‌و مه‌حكومه. به‌ڵام نابێت له یادمان بچێت كه‌سانێك كه له رۆژی 11ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001 دا ئه‌م جینایه‌ته‌یان له‌دژی به‌شه‌رییه‌ت خوڵقاند خۆیان ده‌ست په‌روه‌رده‌و سازماندراوی ئهمهریكاو سازمانی CIA بوون. ئوسامه بنلادنو رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌و باقی گروپه‌كانی سه‌ر به ئه‌وان، كهسانو جهریاناتێكی دواكه‌وتوو‌و تا سه‌ر ئێسقان كۆنه‌په‌ره‌ست بوون كه ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رامبه‌ركێ كردن له‌گه‌ڵ كۆمۆنیزم‌و ئازادیخوازی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێكی هینابوونو بۆ شه‌ڕ له‌دژی سۆڤیه‌تی پێشووو به قسه‌ی خۆیان بۆ به‌رگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی «ڤایرۆسی كۆمۆنیزم» له ئه‌فغانستان ره‌وانه‌ی ئهووڵاتهیان كردبوون. كاتێك كه له ئه‌فغانستان له‌دژی هێزه‌كانی شووره‌وی پێشوو شه‌ڕیان دهكردوهك موجاهدینی رێگای خودا ناویان لێ ده‌بردن. ئاوه‌ڵدوانه‌ی ئه‌وان یانی تاڵیبان، ئه‌ویش به‌ده‌ستی ئهمهریكاو به هاوكاریی رێكخراوه نهێنییه‌كانی سازمانی سیاو پاكستان‌و عه‌ره‌بستانی سعودی‌و به یارمهتیو پشتیوانی بێ دریغی دۆلاره نه‌وتییه‌كانی عهرهبستانو ئه‌رته‌شی پاكستان پێكهاتو له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگدا به‌شێكی زۆر له خاكی ئه‌فغانستانی داگیر كرد. ئه‌و تاقمه هه‌تا به‌ر له هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر ئه‌فغانستان كه پاش 11ی سێپته‌مبه‌ر ئه‌نجامدرا، 90ده‌رسه‌دی خاكی ئهووڵاتهیان له ژێر چنگ دابوو. له راستیدا بن لادهنو رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده و تاڵیبان‌و باقی گروپه بونیادگه‌را ئیسلامی‌و توندڕه‌وه‌كان، چه‌ند ماری ژه‌هراوی بوون كه له‌سه‌ر شانه‌كانی دێوه‌زمه‌ی ئیمپریالیزم سه‌ریان ده‌رهێناو له‌ئاستی جیهاندا خوێن‌و مێشكی بزووتنه‌وه‌ی چهپو رادیكاڵ‌و ئازادیخوازنهیان ده‌خوارد. به لێك هه‌ڵوه‌شانی سۆڤیه‌تی پێشووو ئۆردوگای به ناو سۆسیالیستی شه‌رق، تایبهتمهندیو دژایه‌تی گروپه بونیادگه‌راو دژی كۆمۆنیستهكانیوهك ئه‌لقاعیده‌و بنلادن بۆ به‌رامبه‌ركێ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌یه كۆتایی پێهات، به‌ڵام رقهبهرایهتیو دوژمنایه‌تی ئیمپریالیسته‌كان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌نده ناوچهییو جیهانییه‌كان نه ته‌نیا كۆتایی پێ نه‌هات به‌ڵكو له شكڵ‌و شێوازێكی نوێداو له ئاستی جیهانیدا هه‌روا له ئارادا مایه‌وه. ئهگهرویلایهته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پێشوودا بۆ داسه‌پاندنی هێژمونی‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر جیهان دا‌و به‌رگریكردن له نفووزی ئۆردوگای شهرقووڵاتی شوره‌وی، كۆمۆنیزمیان كردبۆ بیانوو، پاش لێك هه‌ڵوه‌شانی ئه‌م بلوكه، شه‌ڕ له‌دژی تیرۆریزم‌و ده‌وڵه‌ته یاخیبووه‌كانی كرده بیانوویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی یه‌ك لایه‌نه‌ی خۆی به‌سه‌ر جیهاندا بسه‌پێنێ. له ستراتێژی نیئۆلیبڕاڵهكانی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر كۆشكی سپی‌دا گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد‌و ته‌حه‌مولكردنی یه‌ك یان چه‌ند ره‌قیب له‌ئاستی جیهاندا سه‌ره‌تا ته‌سه‌ور نه‌ده‌كرا. داسه‌پاندنی هێژمۆنی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر جیهانو باقیوڵاتانی به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌ووڵاته، سیاسه‌تێك بوو كه به‌بێ له به‌ر چاو گرتنی ئاكام و زه‌ره‌رو زیانی ئینسانیوجیهانییهكانی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به قیمه‌تی ئه‌وه‌ش ته‌واو بوایه‌ت كه له چه‌كه هه‌سته‌ییه‌كان كهڵكوهرگرن، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكای تووشی شك‌و دوو دڵی نه‌ده‌كرد. ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ لهوڵاتانێكی لاوازیوهك ئهفغانستانو دواتر عێراق‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئێرانوسوریهو سودان‌و چهندوڵاتێكی دیكه، له‌راستیدا شه‌ڕ بوو بۆ مه‌هار كردنی ره‌قیبه ئهسڵییهكانی ئهمهریكاوهك چین‌و روسیا، یه‌كێتی ئه‌وروپاو ژاپۆن له ئاستی جیهانیدا. له‌ناخی ئه‌م ئاڵوگۆڕورقهبرایهتیه ئهمپریالیستیهدا، ده‌رهاویشتنی نیهاده دهستو پێگرهكانی نیۆنه‌ته‌وه‌یی به‌تایبه‌ت رێكخراوی نهتهوهیهكگرتوكان كه دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی پێكهات، پیشلكردنی یاسا‌و مهوازینهكانی ئه‌و رێكخراوه‌و گوێ نه‌دان به بڕیاره‌كانی، له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ده‌نگی ئه‌ندامانی شورای ئه‌منییه‌تی رێكخراوی نهتهوهیكگرتووكان، به كرده‌وه زلهێزیو سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌مه‌ریكای به سه‌ر جیهانو رهقیبهكانیدا فه‌رز ده‌كرد.
راسته ئهمهریكاوهك زلهێزێكی جیهانی به پاڵپشتی هێزی گه‌وره‌تری نیزامی به ته‌نیا توانا‌و زه‌رفیه‌تی له‌ناو بردنی گۆی زه‌وی بو چه‌ندین جار هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ 7ساڵ پاش 11ی سێپتهمبهرو سه‌ربه‌رزكردنه‌وه‌ی رقیبه جیهانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به تایبه‌ت روسیه‌و چین، ته‌نانه‌ت فۆكۆیامای تیۆری دارێژی «كۆتایی مێژوو‌و جیهانی تاك جه‌مسه‌ری» به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووه كه له نه‌زه‌ریه‌كه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه‌و باس له دنیای چه‌ند چهمسهریو كۆتایی هێژموونی تاقانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ر جیهانداو له به‌ر چاوگرتنی هه‌لومه‌رجی تازه له لایه‌ن سیاست داڕێژه‌رانی كۆشكی سپی ده‌كات. په‌لاماری روسیه بۆ سه‌ر گورجستان‌و داگیركردنی ئهووڵاتهو پاشان دابڕینی دوو ئهیالهتوهك دوو كۆماری سه‌ر به‌خۆ كه به هه‌ردوو ئهیالاتهكهوه نفوسیان ناگات به دووسه‌د هه‌زار كه‌س،وه‌ڵامدانه‌وه به سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئاستی جیهانی به تایبه‌ت سه‌ربه‌خۆكردنی ئه‌م دوایانه‌ی كۆسۆڤۆ بوو.
به روودانی كاره‌ساتی 11ی سێپتهمبهرو هێرشی تیرۆریستی بۆسه‌ر بورجه دوانه‌كانی رێكخراوی بازرگانیی جیهانی، جیهان چووه ناو فازێكی نوێ له شه‌ڕو رقه‌به‌رایه‌تی ئهمپریالیستهكانو گروپه مهزههبیو دواكه‌وتووه ده‌ست كرده‌كانی ئه‌وان كه هۆكاره‌كانی ئه‌و كێشه‌و ململانه‌یه نه‌ك له رۆژی 11ی سێپته‌مبه‌ردا به‌ڵكوو ساڵیانێكی له مێژتربوو فه‌راهه‌م ببوو. پاش كاره‌ساتی 11ی سێپته‌مبه‌ر، شه‌ڕ، كوشتار، تیرۆر، كرده‌وه‌و عه‌مه‌لیاتی خۆكوژی‌و ده‌یان دیارده‌ی نیگه‌تیڤی دیكه له بازاڕی رقه‌به‌رایه‌تی جیهانیدا بوو به كارێكی باو‌و ئاسایی. رۆژانه شاهیدی ده‌یان نموونه له‌م وه‌حشیگه‌ریی‌و كۆشتاری خه‌ڵكی ئاسایی له شوێنی كار‌و ژیانیانین.
ئه‌مڕۆ 7 ساڵ پاش كارهستی 11ی سێپتهمبهرو روخاندنی ده‌وڵه‌تی تاڵیبان‌و ئه‌لقاعیده له ئهفغانستانو 5 ساڵ پاش روخاندنی ده‌وڵه‌تی به‌عس له عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كه به بیانوی شه‌ڕی دژه تیرۆر‌و خاوه‌ندارێتی چه‌كی كۆكوژ ئه‌نجام دراو هه‌روه‌ها به‌ڵێنی هێنانی ئازادی‌و دێموكراسی بۆ ئهموڵاتانهوبه تایبه‌ت ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست درا كه هه‌موو كات بۆ ئیمپریالیستهكانوهك پۆمپی بهنزینێكوابووه، جیهان به گشتی‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی، نه‌ته‌نیا هیچكام له به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تێدا جێبه‌جێ نه‌كراون، به‌ڵكوو ناوچه‌كه هه‌رچی زیاتر به‌ره‌و شه‌ڕ، كۆشتار، ئاواره‌یی، سهرههڵدانو گه‌شه‌ی تیرۆریزم‌و بونیادگه‌رایی ئیسلامی، بوژانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی عه‌شیره‌یی‌و دواكه‌وتوانه‌و زۆر دیارده‌ی دژی ئینسانی دیكه چووه كه به‌رهه‌می شه‌ڕو كۆشتاری ئه‌و دوو لایه‌نه كۆنهپهرهستهن. لایه‌نه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه دواكه‌وتوانه ناڕهوانو شیاوی هیچ چه‌شنه پشتیوانی كردنێك نین. ئامانجی تیرۆریستهكانو بونیادگه‌را مه‌زهه‌بییه‌كان به‌وته‌ی خۆیان خه‌بات له‌دژی كفرو ئیلحادو پیكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دینییه كه ئه‌فغانستان، سودان، ئێران‌و عهرهبستانو زۆروڵاتی دیكه چه‌ند نمونه‌یه‌ك له‌و كۆمه‌ڵگا دینییهن. ئامانجی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له خه‌بات له‌دژی تیرۆریزم، زاڵبوون به‌سه‌ر جیهانداو ده‌رهاویشتنی ره‌قیبه سه‌ره‌كییه ئیمپریالیستیهكانی خۆیان له كێشه ناوچهییو جیهانییهكانو داسه‌پاندنی هێژمونی خۆیان به‌سه‌ر ئهوانداو تاڵانكردنی سه‌رچاوه سروشتیه‌كان، به‌تایبه‌ت مه‌وادی نهوتو سوته‌مه‌نی رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستو كهلكَوهرگرتن له‌هێزی كاری هه‌رزانی وڵاتانی له‌حاڵی گه‌شه‌و هێنانه ژێر ركێفی بازاڕی گه‌وره‌ی مه‌سره‌فی ئه‌م وڵاتانه‌یه.
هێرشی نیزامی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر ئهفغانستانو عێراق، بواری په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆریزمی له‌ووڵاته خۆش كرد. تیرۆریزم‌و توندوتیژی كوێرانه‌ی بونیادگه‌رایی ئیسلامی له دایكبووی شهڕوقهیرانو له‌شكركێشی نیزامی سه‌رمایه‌دارییه. ئه‌م دوو دیارده‌یه دوو رووی دراوێكنو كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه‌و له یه‌كتر هێزووزه وه‌رده‌گرن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی تیرۆریستهكانو ئیمپریالیسته‌كان، بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخواز‌و عه‌داڵه‌تخواز له‌ئاستی جیهاندا هاته مهیدانو باڵای هه‌ڵبڕی. به‌ڵام ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه لاواز، خاوه‌نی بۆچوون‌و روانگه‌ی جۆراوجۆر به پێكهاته‌ی جیاواز‌و دروشم‌و ستراتێژی نارۆشن بوو. خاڵی لاوازی سه‌ره‌كی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له پرژوبڵاوی چهپو جه‌ریاناتی سوسیالیست‌و بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری‌و عه‌داڵه‌تخواز له‌ئاستی جیهان دایه. ئه‌مڕۆ چاره‌نووسی به‌شه‌رییه‌ت ده‌توانێت جیاواز له دیلیه‌تی ده‌ستی تیرۆریسته‌كان بێت.
به‌شه‌رییه‌تی ئاگا‌و ئازادیخواز‌و رێكخراو، ده‌توانێ كۆتایی به‌م بارودۆخه دژی ئینسانییه بێنێ. سوسیالیزم‌و حكومه‌تی كرێكاری زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه بوون به پێویستییه‌كی راسته‌قینه‌ی ژیانی ئینسان بۆ رزگاری له به‌ڵاو نه‌هامه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری. خه‌بات له دژی تیرۆریزم له هه‌ر شكڵ‌و شێوازێكیداو خه‌بات له‌دژی ئیمپریالیزم‌و پاوانخوازییه‌كانی كه تیرۆریزم خۆی له دایكبووی ئه‌وه، ئه‌مڕۆكه بوه‌ته به‌شێكی جیا نه‌كراوه له خه‌بات بۆ سۆسیالیزم‌و شۆڕشی كرێكاری.
11سێپته‌مبه‌ری 2008.
ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی هاوولاتی ژماره 457 ها چاپ كراوه
http://www.hawlati.info/NewsDetailN.aspx?id=2764&LinkID=67