Posts filed under 'ئاسۆکمال'

کەلتورى جەماوەر یا کەلتورى دەسەڵات بەرپرسە لە کوشتنى ژنان

پرسیارى سەرەکى بزوتنەوەى یەکسانیخوازى ژن وپیاو لە کوردستان لەبەردەم دەسەڵاتدا ئەوەیە کە دواى 16 ساڵ لە کوشتنى 12 هەزار ژن ئەو ڕێگایانەى تا ئێستا گیراونەتە بەر بۆچى نەک نەیتوانیوە ئەم دیاردەیە نەهێڵێت بەڵکو کوشتنى ژنان بەپێ ی ئامارەکان زیاد دەکات؟

ئێستا کوشتنى ژنانى کورد لە کوردستانەوە گواستراوەتە بۆ ئەوروپاش. جیاوازى لەنێوان کوردستان و ئەوروپا لەوەدایە کەلێرە ئەمە کێشەى کومینتى ماینورەتیە (کەمایەیتە) ولەکوردستان کیشەى ماجوریتى(زۆرایەتى) کۆمەڵگایە. کێشەکە لە ئەوروپا لە ئەنتگراسیۆن (تیکەڵ بوون) دایە کە بەهۆى سیاسەتى نسبیەتى کلتورىیەوە. تائێستا کوشتنى ژنانى پەنابەر لەو ووڵاتانەدا پاساو دراوە.بەڵام لە کوردستان کوشتنى ڕۆژانەى ژنان کە بەپێی ئامار هەفتەى 5ژنە تەنها سیاسەتێکى هەڵەى دەسەڵات نییە. ئەمە باسى سەرجەم سیستەمى زاڵى کۆمەڵایەتییە لەکوردستان. ئامارى کوشتنى 12 هەزار ژن دواى 16 ساڵ یان سوتانى 2222 لەم سێ ساڵەى دواییدا ،بەڵگەى ناکۆکى سیستەمى کۆمەڵایەتى پیاوسالارىیە لەگەڵ ژیان وئەمنیەتى ژناندا.  هەربۆیە پێش ئەوەى بزانین هەنگاوەکان چیى بوون پێویستە بزانین ئەو نیزامە کۆمەڵایەتییەى لە کوردستان کاردەکات چییە کەوا درێژە بە کوشتنى ژنان دەدات؟ دەسەڵات وا کێشەکە پاساو دەدا کە سەرچاوەى ئەم توندوتیژیە کلتورى دواکەوتوانەى جەماوەرە و دەسەڵات هەوڵ دەدات چاکى بکا ،بەڵام ئەمە کاتى دەوێت و دیموکراسى بۆ کوردستان زۆرى دەوێ! ڕاستیەک هەیە کە لەپێشدا دەبێت بیڵێین ئەویش ئەوەیە کە کلتورى ژن کوژى لەم 16ساڵەدا لەکوردستان زاڵ بووە و پێشتر ئەمە کلتورى زاڵ نەبووە ،بۆیە دەبێت بزانین کە چى ئەم کلتورەى زاڵکردوە و درێژەى پێدەدا ،بۆچى لەگەڵ ئەم دەسەڵاتەدا ئەم کەلتورە هاتووە و چ پەیوەندیەک لەنێوان ئەم کەلتور و دەسەڵاتدا هەیە و دەسەڵات چى بەرامبەر دەکا؟ ادامه ی مطلب…

Add comment ژوئن 2, 2008

بەرامبەر هەڕەشەى تورکیا , کوردستان پێویستى بەبەرگرى جەماوەرىیە

هەڕەشە سەربازیەکانى تورکیا بەبیانوى شەڕ لەگەڵ پەکەکە دەیەوێت ئامانجە سیاسیەکانى خۆى لەعێراق و ناوچەکەدا لەڕێگاى تەدەخولى سەربازى لە کوردستاندا بسەپێنێت. پێداگرى حکومەت وپەرلەمانى تورکیا بۆ زیاتر ڕۆشتن لە لێدان و شەڕ لەگەڵ پەکەکە و بڕیاردانیان لەسەر هێرشى سەربازى لە کوردستاندا نیشانى دەدات کە ڕاوەستان و چاوەڕوانى بەپشت بەستن بە ئەمریکا خۆش خەیاڵیە و کۆبونەوەى ئەستەنبول ئەم ڕاستیەى نیشاندا. حکومەتى مالکیش جگە لە سوود وەرگرتن لەم هەڕەشانەى تورکیا بۆ سەپاندنى ڕیکەوتنامەى ئەمنى ئەنقەرە و دواخستنى مەلەفى کەرکوک و سنوردارکردنى وەزعى کوردستان شتێکى ترنىیە. حزبە دەسەڵاتدارەکانى کوردستانیش بەخۆبەستنەوەیان بەم دولایەنەى ئەمریکا و حکومەتى عێراقیەوە دەستەوەستانى خۆیان نیشان داوە و ناتوانن ئەم خەتەرە نەهیڵن و چارەنوسى کوردستان دەدرێتە دەست دەستدریژی تورکیا و ئیران. ادامه ی مطلب…

Add comment نوامبر 9, 2007

پێکهێنانى دەوڵەتی سەربەخۆ بە تەنیا رێگاچارەی کێشەی کورده‌

دیمانه‌ی  رۆژنامەى جەماوەر لەگەڵ ئاسۆ کمال
دیمانە: خێڵان بەختیار- سلێمانى
ئاسۆ کەمال لە دایک بووى ساڵى 1965 ى شارى سلێمانى ئەندامى دەستەى دامەزرێنەرى حیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستانە و دانیشتووى سلێمانییە
* هۆکارى جیابوونەوەتان لە حیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق چییە؟
- راستیەکەى ئەمە جیابوونەوە نییە لە کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق، بەڵکو ئەمە پێکهێنانى حیزبێکى نوێیە، بە ناوى حیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان، کە لە بارى سیاسیى و فیکرییەوە هەمان رێبازى حیزبى کۆمۆنیستى عێراقى هەیە، تایبەتمەندى ئەم حیزبە ئەوەیە، کە تایبەتە بە کوردستان بەو پێیەى کوردستان جیاوازە لە بارەى سیاسیى و کۆمەڵایەتى لە عێراق، بۆیە ئێمە پێکهێنانى حیزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستانمان بە زەرور زانى. ادامه ی مطلب…

Add comment آگوست 22, 2007

ژنانى ناوپەرلەمان و کێشەى ژنانى دەرەوەى پەرلەمان

سەرتاپاى کۆمەڵگاى کوردستان دژ بە کوشتن و توندتیژى بەرامبەر بە ژنان هاتۆتە دەنگ و رۆژبەرۆژ دژ بەم دیاردە دزێوە دەنگى نارەزایەتى بەرزدەبێتەوە، بەڵام سەیر لەوەدایە ئەم کێشە گەورەیە ژنانى ناو پەرلەمان نابزوێنآ. ژنانى نێو پەرلەمان سەرقاڵى چ شتێکن لە کێشەى کوشتنى ژنان گەورەترە و مەجالیان نىیە رۆژێکى پەرلەمان بە مەسەلەى ژنانەوە خەریک بکەن؟ ادامه ی مطلب…

Add comment جولای 24, 2007


RSS بى بى سى