Posts filed under 'ئه‌حمه‌د عه‌لی'
بانگه‌وازێک بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڵسوڕاوانی مه‌یدانی خه‌باتی په‌نابه‌ری له سویسرا
به‌ڕێزان … ئێوه هه‌مووتان ئاگاداری هه‌لومه‌رجی عیراق و کوردستانن، ئاگاداری ئه‌وه‌ن که سه‌رجه‌م میدیاکانی دونیا هه‌ر ڕۆژه‌و ژماره‌یه‌کی نوێ له پارچه پارچه بوونی ئیسانه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ڕاده‌گه‌یه‌نن، ده‌بینن که چۆن جه‌سته‌ی هه‌لاهه‌لا بووی سه‌دان هه‌زار مرۆڤ بێتاوانی ئه‌و ووڵاته ڕووی میدیاکانی داپۆشیوه، که‌س نیه له‌وه تینه‌گا که ئینسانه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه پێویستیان به فریادڕه‌سێکه ،ئه‌وان که هیچ ڕیگه چاره‌یه‌ک بۆ ده‌ربازبوون له ده‌ستی مه‌رگ شکنابه‌ن، ئه‌وان که ئاینده‌یه‌کیان نیه‌و ئومێدێک له سبه‌ینێی خۆیاندا نابینن، ئه‌وان که به‌یانیان له ماڵه‌کانیان ده‌رده‌چن و به ته‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێواران نین، ئه‌وان که دێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربرینی ناڕه‌زایه‌تی به دژی بێ ئاوی. بی نانی، بێ کاری ،نا ئامنی و ده‌یان ده‌ردو مه‌ینه‌تی تریان گوله باران ده‌کرین، ده‌کوژرێن ، ده‌خرێنه کونجی زیندانه تاریکه‌کانه‌وه، ئه‌وان که له دۆزه‌خێکدا هه‌ر ڕۆژه‌و هه‌ر له‌حزه وێران ده‌بن ، مه‌رگی ئازیزانی په‌نا ده‌ستیان ده‌بینن،ناچارن ، هه‌ڵدێن ، سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن ، ووڵات به جێ‌دێڵن، ڕوه‌و گۆشه‌یه‌کی ئه‌م دونیایه بێ‌ئامانج ده‌ڕۆن، بێ‌ئامانج دێن، لێره‌ش له کانگای ئدیعاکانی مافی مرۆڤه‌وه، له کانگای ئیدیعاکانی ئارامی و خۆشبه‌ختی ئینسان و به به‌ر چاوی ئێمه‌وه ده‌مرن، خۆیان ده‌کوژن، ته‌نیا ده‌کرینه‌وه و له کۆمه‌ڵگایان داده‌بڕن، ده‌خرێنه که‌مپه سارده‌کانه‌وه، له سه‌ر کار ده‌رده‌کرێن، ده‌یاننێرنه‌وه‌و به زۆر ڕاپێچی قه‌سابخانه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی مالکی و تاڵه‌بانیان ده‌که‌ن. ادامه ی مطلب…
Add comment سپتامبر 1, 2008
ئێوه ده‌ڕۆن و ئێمه ده‌مێنینه‌وه

مارشی شکۆداری شاری زوریخ،مارشی هاوپشتی و دژی ڕاسیستی، مارشی مه‌زنی دیفاع له په‌نابه‌ران و مافه‌کانی مرۆڤ،مارشی دژی یاساکانی په‌نابه‌ری وڵاتی سویسرا ،ده‌نگی خۆی به کۆمه‌ڵگه‌ی سویسرا ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌مڕۆ 17/11/2007 به به‌شداری زیاتر له 5000 هه‌زار که‌س،فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا‌و چه‌ن ڕێکخراوێکیتر،له هێلڤاتیا پلاتسی شاری زوریخه‌وه به ده‌م هوتافکێشانه‌وه به‌ره‌و ناوه‌ندی شاری زوریخ به‌ڕێکه‌وتن. ادامه ی مطلب…
Add comment نوامبر 18, 2007
سوپاسنامه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا
ئێمه له سکرتایه‌تی فیدراسیۆن، سوپاسی هه‌موو ئه‌و دۆست وکه‌سایه‌تی و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی سویسری و کوردی به تایبه‌ت ڕادیۆی نه‌وا و رۆژنامه‌ی ئاوێنه و هاوڵاتی و ڕادیۆی کوردی ئه‌مریکا و ڕادیۆی شه‌به‌نگ و سه‌رجه‌م ئه‌و ماڵپه‌ڕه کوردیانه ده‌که‌ین بۆ به سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی خۆپیشاندانی شکۆداری 09/11/2007 هاوکارییان کردین ،شوێن ده‌ستتان دیاره‌و هه‌ڵوێستی ئینسان دۆستانه‌ی ئێوه ووزه‌وتوانایی زیاتر ده‌داته ئێمه بۆ کاری گه‌وره‌ترو جدیتر. ادامه ی مطلب…
Add comment نوامبر 14, 2007
له‌و جێیه‌ی که زه‌مان حه‌وسه‌ڵه‌ی پێوانی نیه ،نامه‌یه‌کت بۆ ئه‌نێرم
ئه‌و ده‌مه‌ی…
غروبی تۆ به چاوی خۆم ئه‌بینم ئه‌ڕۆم و
فریای هه‌ڵڕشتنی دواین دڵۆپی فرمێسک و
ئاوڕدانه‌وه ناکه‌وم
له‌و ڕۆژانه‌ی مونته‌زیری ئاوابوونن
ڕۆژێ له دونیا وون ئه‌بم و
که‌س به دوای له‌حزه‌یه‌کما ناگه‌رێ ادامه ی مطلب…
Add comment آگوست 7, 2007