Posts filed under 'مه‌نسوور حیکمه‌ت'
له وه‌ڵام به نیه‌تی وازهێنانی هاوڕێیه‌کدا[*]
هاوڕێی زۆر ئازیزم …
نامه‌که‌ت که بۆ منت نووسیبوو له‌گه‌ڵ ڕه‌شنووسی نامه‌ی وازهێنانه‌که‌تم له‌ڕێی هاوڕێ… ه‌وه به ده‌ست گه‌یشت و زۆر زۆرم پێ‌ناخۆش بوو. ڕه‌خنه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ ئه‌نووسم و کاتێک خوێندته‌وه ته‌له‌فونت بۆ ئه‌که‌م بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ی که داوته تا پێکه‌وه قسه‌بکه‌ین.
یه‌که‌م مه‌سه‌له گشتییه‌کان:
١. با یه‌که‌مجار ئه‌وه بڵێم که له ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌ی هه‌ڵسوڕانمدا، تا ئێستا بۆ جارێکیش داوام له هیچ که‌سێک نه‌کردووه که ڕێکخراوه‌که‌مان یان حزبه‌که‌مان جێ نه‌هێڵێت، واز نه‌هێنێت، بمێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ من بێت و شتی تری له‌و بابه‌ته. به سه‌ی برایمم نه‌ووت په‌یوه‌ست بێت به‌ئێمه‌وه، له خه‌سره‌وی داوه‌رم نه‌پرسی بۆچی نه‌هات، له ناسری جاویدم نه‌پرسی، له ئیره‌جی ئازه‌رینم نه‌پرسی بۆ کوێ چوو، ده‌یان ناوی تر هه‌ن که خه‌ڵک باوه‌ڕ ناکات که من ته‌نانه‌ت پرسیارم له هۆی کار نه‌کردن و ڕۆیشتنیشیان نه‌کردووه[١]. له وازهێنانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌دا [٢] داوای ڕوونکردنه‌وه‌م له هیچ که‌سێک نه‌کردووه‌و داوام نه‌کردووه بمێنێته‌وه. بۆچی؟ یه‌که‌م، ئینسانه‌کان به عاقڵ و پێگه‌یشتوو و سه‌ربه‌خۆ و مه‌سئول له کرده‌وه‌کانی خۆیان ئه‌زانم و ڕێز بۆ بڕیاریان دائه‌نێم. دووه‌م، قسه‌کردنی من له‌گه‌ڵ که‌سه‌کان و هه‌وڵی من بۆ هاندانیان بۆ مانه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌خسی من نییه و وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌خسی من نامێنێته‌وه. ادامه ی مطلب…
Add comment می 29, 2008
مانای دیموکراسی، ڕای تاک و ده‌خاڵه‌تی هاووڵاتیان له چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگادا
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه: جه‌مال موحسین
ئه‌م بابه‌ته وه‌ڵامی پرسیارێکه له مه‌نسوور حیکمه‌ت له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پاڵتۆکیدا (کۆبوونه‌وه‌ی پرسیار و وه‌ڵام) که له لایه‌ن ئیره‌جی فه‌رزاده‌وه نووسراوه‌ته‌وه. ئه‌م ده‌قه کوردیه وه‌رگێردراوی ده‌قه فارسیه‌که‌یه که هه‌مان تایتڵی هه‌یه و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور حیکمه‌ت ده‌ست ئه‌که‌وێ (http://hekmat.public-archive.net/). ئه‌م وه‌ڵامه به زمانێکی ساده ته‌سویرێکی گشتی ئه‌دات له په‌یوه‌ند به دیموکراسیه‌وه. بۆ باسێکی قوڵ و هه‌مه‌لایه‌نه له ڕوانگه‌یه‌کی مارکسیستیه‌وه له لایه‌ن مه‌نسور حکمه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به دیموکراسی سه‌رنجی خوێنه‌ران بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبی دیموکراسی له نێوان ده‌ربڕین و ڕاستیدا ڕائه‌کێشم که ته‌واوی کتێبه‌که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق هه‌یه (www.wpiraq.net). ادامه ی مطلب…
Add comment اکتبر 13, 2007