Posts filed under 'نه‌ژاد غه‌فور'
دیموکراسیه‌ت و ئیسلام
ئیسلام هه‌ر له‌سه‌رره‌تای دروسبوون ده‌ستی برد به کوشتنی ئینسانه‌کان به هه‌موو شێوازێك له ماوه‌ی ئه‌م 1400 ساڵه‌دا وه هه‌روه‌ها هیچ بیروبۆچوونێکی ئازاد هه‌تا له‌سه‌ر خودی ئیسلام قه‌بووڵ ناکات وه هه‌ر بیروبۆچوونێکی ئازاد به شێوازێکی دڕندانه تیرۆر وه ئه‌شکه‌نجه ده‌کات ئه‌م بیروبۆچوونه هه‌ر به هجووم بردن بۆ سه‌ر ووڵاتانی ده‌وروبه‌ر به ئیران ئێراق توورکیا وه به کوشتنی هه‌زاران ئینسان وه به ترساندنی خه‌ڵك توانی جێگا و ڕێگایه‌ك بۆ خۆی دروست کردووه وه که‌سانێکی له‌به‌ر مه‌سلاحه‌تی سیاسی وه ئیختسادی زۆر به ڕاشکاوانه لایه‌نگری ئه‌و بیروبۆچوونه‌ن تا بتوانن ژیانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه به‌ره‌و پێش ببه‌ن هه‌روه‌ها که مارکس ده‌ڵێت مه‌زهه‌ب ئفیوونی خه‌ڵکانه یانی ئه‌وه که ئه‌م بیروبۆچوونانه به هیچی و پوچێ خۆیان به مێشکی که‌سانێك ده‌چێت که ئه‌توانن خۆیان بته‌قێننه‌وه تا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به و بیروبۆچوونه نییه له‌به‌ین ببه‌ن به‌ڵام به چاوو ده‌رهێنان وه ده‌ست و قاچ بڕین وه لووت و گوێ بڕین له ئه‌حزابه ئیسلامیه‌کان وه حکومه‌ته ئیسلامیه‌کان به شێوازی قانوونی و به نیوه قانونی له به‌ر به‌نژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان ئه‌نجامیان ده‌دا به‌ڵام ئێستا سه‌یر ئه‌وه‌یه که به‌و هه‌موو ئینسان کوژیه‌ی خۆیان ئیدعای دیموکراسیه‌ت ده‌که‌ن وه خۆیان ئه‌یانه‌وێت به دوونیای موته‌مه‌دن وه پێشکه‌وتوی ئه‌مڕۆجێگا بۆ خۆیان بکه‌نه‌وه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جێگای ئه‌وان زۆر ته‌نگتره تا بتوانن بیروبۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر خه‌ڵك زاڵ بکه‌ن به ڕۆژی ڕوناك له ئه‌مه‌ریکا وه له به‌ریتانیا وه له ئیسپانیا ده‌ست ده‌به‌ن به خۆ ته‌قاندنه‌وه وه چاوترساندنی خه‌ڵك هه‌زاران ئینسانی بێ گوونا‌ه ئه‌سووتێنن ئه‌م بیروبۆچوونه ئه‌وه‌نده دواکه‌وتووه و تا سه‌ر ئێسقان پیسه که لایه‌ن گرانی داوای دیموکراسیه‌ت ده‌که‌ن. ادامه ی مطلب…
Add comment آگوست 23, 2008
ته‌قینه‌وه‌ی سلێمانی وه له‌تبوونی ده‌یان ئینسانی بێ‌تاوان
ئه‌مه یه‌که‌م جارنییه که ئیسلامیه‌کان وه یان باشتر بڵێین گرووپه ئینسان کوژه‌کان له کوردستان هه‌زاران ئینسانی بێ‌تاوان وه بێ ده‌سه‌ڵات له‌به‌ین ده‌به‌ن وه به‌کرده‌وه و به سیاسه‌تی خۆیان که بێجگه له ئینسان کوشتن هیچی تر نییه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له عێراق وه کوردستان ڕووده‌دات دوو شتی جیاوازه ،کوردستان نزیك به 20 ساڵه که دوو حزبی کوردی له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ماونه‌ته‌وه وه خه‌ڵکی بێ تاوانیان به ڕووداوێکی جیاجیا له‌به‌ین بردووه وه ئیسلامی یه‌کان هه‌ر له‌ژێر ده‌ستی ئه‌م دوو حزبه درووست بوون تا ئه‌م دوو حزبه بتوانن به سیاسه‌ته نه‌گریسه‌کانی خۆیان که بێجگه له دزی وه سیخوڕی کردن له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بمێننه‌وه. ئه‌م کۆلکه حزبه ئیسلامیه تیرۆرستانه که درووست بوون تا بتوانن به‌رامبه‌ر به ئینسانه ئازادیخوازه‌کان له کوردستان ڕابووه‌ستن وه ژنانی ئازادیخواز وه یه‌کسانی خواز له به‌ین ببه‌ن، وه ڕێگه خۆشکه‌رێك بن بۆ ئه‌م دوو حزبه تا بتوانن له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی خۆیان بمێننه‌وه، ئه‌مانه گرووپه ئیسلامیه‌کانیان به‌پاره‌ی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌ت کێش دروست کرد تا ئه‌م تیرۆرستانه بتوانن به باشترین شێواز به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك ڕاوه‌ستن . ادامه ی مطلب…
Add comment مارس 29, 2008
ئاڵای عێراق و نه‌گبه‌تیه‌کانی حکومه‌تی ئێستای عێراق
هه‌ر وه‌کو خه‌ڵکی ئازادی خوازی عێراق ئه‌زانن ئاڵای عیراق هه‌ر له سه‌دام حوسه‌ین و تا پاش ماوه‌کانی که له ئێستا حوکم ده‌که‌ن له عێراق به سه‌ر ئه‌و ئاڵایه کایه ئه‌که‌ن .
به‌ڵام به گۆڕینی ئه‌ستێره له سه‌ر ئه‌م ئاڵایه یان لابردنی ئه‌ستێره له سه‌ر ئه‌م ئاڵایه هیچ له به‌دبه‌ختیه‌کانی خه‌ڵك که‌مناکاته‌وه وه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری خه‌ڵك زیاتر ده‌بێ به‌خسوس به‌دبه‌ختی له سه‌ر ژنان وه ته‌نگ ده‌ستی کرێکاران زۆرتر ده‌بێ هه‌ر له چه‌ند ڕۆژی ڕابردو 3 ژن خۆیان ده‌سوتێنن وه سه‌دان ژن له ناو ئه‌م حکومه‌ته به کوردی و به عه‌ره‌بی له ناو ده‌زگاکانی خۆیان ته‌عدا ده‌که‌نه سه‌ر ژنان وه ئه‌مه نیشانه‌یه‌که له نیشانه‌کانی به‌عس که ژیانی خه‌ڵک له به‌ین ده‌به‌ن، ئازادیخوازان له‌به‌ین دبه‌ن یان تیرۆر ده‌که‌ن ، ڕۆژنامه نوسان بێده‌گ ده‌که‌ن ، خوێندکارانی زانکۆکان سه‌رکوت ده‌که‌ن ، کرێکاران له‌سه‌ر ئیشه‌کانیان بێ ئیش ده‌که‌ن وه حه‌قی ئه‌وانه‌ش ناده‌ن ، ئازادی ڕاده‌ربڕین که‌خواستی هه‌موو خه‌ڵکانه به هه‌موو شێواز ڕیگری ده‌که‌ن وه ئه‌م نموونانه‌و وه سه‌دان نموونه‌ی تر ئه‌و کارانه‌ن که ئه‌م حکومه‌ته نه‌گریسه ده‌یکات. ادامه ی مطلب…
Add comment فوریه 8, 2008
چوار ئه‌ندامی شاندی تۆپی پێ له ئوسترالیا بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق یان کوردستان؟
چوار یاریزانی له ئه‌ندامانی شاندی تۆپی پێله به‌ر وه‌زعه ناله‌باره‌ی که له عێراق و کوردستاندا هه‌یه نه‌یان توانی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق یان کوردساتان وه له ئوسترالیا مانه‌وه ، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له شتێکی ئاساییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بتوانن وه‌کو ئینسانێک ژیان بکه‌ن حه‌زیان کرد له کوردستان نه‌مێنن وه زۆر به ئازادیانه ژیان بکه‌ن، تا بتوانن ژیانی خۆیان له ترس وه له شه‌ڕ وه له تیرۆری فیرعه‌ونه‌کانی کوردستان و عێراق ڕزگار بکه‌ن،حه‌زیان کرد به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته فاشیستیه‌کان وه ئیسلامیه‌کان ڕاوه‌ستن،حه‌زیان لێ‌بوو وه‌کو ئینسانێك ژیان بکه‌ن. ادامه ی مطلب…
Add comment دسامبر 6, 2007
ئایا ئێمه له‌به‌رامبه‌ر هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ چی بکه‌ین؟
هێرش هێنانه‌وه‌ی جارێکی تری حکومه‌تی تا سه‌ر ئێسقان فاشیستی تورکیا بۆسه‌ر خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و بێ تاوانی کوردستان یه‌کێکه له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م حکومه‌ته‌یه، ئه‌مه یه‌که‌م ئامانج نیه که تا بتوانێت سیاسه‌ته‌کانی خۆی به‌ره‌و پێش ببات وه‌هه‌روه‌ها دوا ئامانجیش نابێت.حکومه‌تی تورکیا هه‌ر له‌هاتنه سه‌ر ده‌سته‌ڵاتی ڕه‌شی خۆی ئه‌رمه‌نیه بێ تاوانه‌کانی ئه‌و ووڵاته‌ی له‌به‌ین برد وه جه‌نایه‌ته‌که‌ی ئه‌وه‌نده ترسناک و ده‌ڕه‌ندانه بوو که هه‌ر ئینسانێکی ئازادیخواز و ویژداندار ده‌ته‌زێنێت وه ئه‌و حکومه‌ته بۆرجوازیه یه‌ک له‌دوای یه‌که فاشیستانه ڕه‌حمیان نه‌کرد به‌و مناڵانی ناو بێشکه که نه‌یانده‌زانی ئیسلام و ئه‌رمه‌نی و تورک چیه به‌لام وه‌کو شه‌ریعه‌ته‌که‌ی خۆیان سه‌ریان به چه‌قۆ ده‌بڕی وه به ژن و مناڵ وه گه‌نج و پیر ڕه‌حمیان نه‌ده‌کرد، وه تاوانه‌کانی ئه‌م ڕژێمه ئه‌وه‌نده گه‌وره بوو که هه‌تاهه‌تایه له بیری مرۆڤایه‌تی ناچێت. ادامه ی مطلب…
Add comment نوامبر 20, 2007