Posts filed under 'هاشم ڕه‌زایی'
ئایا، ئه‌وه‌ی ئێوه پارێزگاری له پرێنسیپه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یه؟!
پێشه‌کی:
ئێمه، زیاتر له 100 که‌س، به دوای ناکۆکییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان و شه‌ر و تێکهه‌ڵچوونیان، که به‌مجۆره ئاکار و هه‌ڵسووکه‌وتی شۆڕشگێرانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی تێدا خراوه‌ته ژیرپێ، ڕاگه‌یاندنێکمان ده‌کرد و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان، له دژی ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وته، ده‌ڕبری تا له‌وه زیاتر به ناوی کۆمه‌ڵه‌وه، سۆسیالیزم، دێمۆکراسی، حورمه‌ت و که‌رامه‌تی ئینسانی و گشت ئه‌و ڕه‌نج و ئازارانه‌ی که له‌م ڕێگایه‌دا دراوه به فیرۆ نه‌درێت و ژێرپێ نه‌خرێت.
خالید سیاده‌ت، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، به‌دوای ده‌رچوونی ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر، وتارێکی له‌ژیر ناوی ” ئه‌وه پارێزگاری له پرێنسیپه‌کانی کۆمه‌ڵه نیه” بڵاوکرده‌وه. هه‌روه‌ک خۆی ده‌ڵێت، ڕووی قسه‌کانی له که‌سانێکه که چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش، واته له ساڵی 2000 به دوای کێشه‌کانی ناو حیزبی کۆمونیستی ئیران و جیایی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان له‌م حیزبه، گروپێکیان پێکهینا بۆ یه‌کیه‌تیی ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه، له ژیر ناوی کۆمه‌ڵه‌دا. ئه‌وکه‌سانه‌ی که ئه‌م گروپه‌یان پێکهێنا، بریتی بوون له مه‌لکه مسته‌فا سوڵتانی، یه‌حیا ده‌وه‌نداری، ڕه‌حمان ئه‌رغه‌وانی، داریوش نه‌ویدی، ئه‌حمه‌د به‌هرامی، محه‌مه‌د موهته‌دی و هاشم ڕه‌زایی.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه، لێکۆلینه‌وه له جۆره بیرکردنه‌وه‌یه‌که که ده‌توانێت زه‌ره‌روزیانی گه‌وره به بناماکانی دێمۆکراسی و ڕه‌وتی پێشکه‌وتوو له کوردستان بگه‌یه‌نێت، که لێره‌دا باسی ده‌که‌م. ادامه ی مطلب…
Add comment می 2, 2008
مافی خوێندن به زمانی دایک
پێشه‌کی: ئه‌م نووسراوه‌ی که ده‌یبینن، به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، پاره‌که بڵاو کراوه. به هۆی ئه‌وه که بابه‌تی نووسراوه‌که ئه‌کتوێله و توێژینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت، به تۆزێک ده‌ستێوه‌ردانی ڕێنووس و ئیملایییه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستکاریی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی کرابێت، دیسان بڵاو ده‌کرێته‌وه.
ڕۆژی 21ی فێڤرێ ڕۆژی زمانی دایکه. ئه‌م ڕۆژه، به پێشنیازی وڵاتی به‌نگلادێش و به پشتگیریی ئه‌نجومه‌نی لایه‌نگری له زمانی دایک، له‌ساڵی1999، له لایه‌ن ڕێکخراوی یونێسکۆوه، ڕێکخراوی زانستی و فه‌رهه‌نگیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان(UN)، به نێوی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ناسراوه. له‌و کاته‌وه، له به‌شێکی زۆری وڵاتانی جیهاندا، ئه‌م‌ڕۆژه جێژن ده‌گیرێت. ادامه ی مطلب…
Add comment فوریه 21, 2008