Posts filed under 'ڕێبوار عارف'

فلیمی فیتنە ، کۆدە شاراوەکەی ناوی و هەڵوێستەیەک

بۆ یەکەم جار نزیک بە سێ مانگ لەمەوبەربوو کە هەواڵی دەست بەکاربوونی (خیرت ویلدرس ) بیست لەسەر فلیمێک کە دەربارەی ئیسلامە. لەوساتە بەدوا ڕۆژانە گوێقولاخی ئەم هەواڵە بووم وکونچکاوانە بیرم لەوە دەکردەوە کە ئاخۆ (خیرت ویلدرس ) دەیەوێ لەو فلیمەدا چی بڵێت ؟ ئاخەر جیاواز لەوەی کە مۆتیڤی من چیبوو بۆ بەدواچوون و تامەزرۆبوونی ئەم بەرهەمە، هاوکات هەردوو بەرەی ( مخالف وموافق ) واتە لایەنگرانی بەرهەمەکەی (خیرت ویلدرس )و ئیسلامیەکان هەر پێشوەخت لەڕووبەڕِووبوونەوەیەکی قورسدابوون و هات وهاوارێکی گەورەیان لەبارەی ڕیگە پیدان ونەدانی ئەم فلیمەوە بەرپاکردو هەڕەشەکانی (خیرت ویلدرس ) نیگەرانیەکی زۆری بۆ ئیسلامەیەکان بەرپاکردو هەموو چاوەکان بەتیارامانەوە ئاراستەی ئەو ساتانەبوون کە ئەم بەرهەمە دەکەوێتە سەر شاشەی تەلەفزیون وئەنتەرنیت و پرسیارەکە ئەوە بوو کە ( ئاخۆ چ داهێنانێکی ئەنجام درابێت و بەچ ڕادەیەک توانرابێت پەردە لەڕووی کارنامەو هەویتی ئەم بزوتنەوەیەو ئایدۆلۆژیاکەی هەلدرابێتەوە ؟..). ادامه ی مطلب…

Add comment آوریل 10, 2008


RSS بى بى سى