بانگه‌وازێک بۆ حیزب و ڕێکخراوه کوردیه‌کان له سویسرا
به‌ڕێزان، ئازادی فیکر‌و ڕاده‌ربڕین له کوردستانی عێراقدا ساڵانێکه ڕووبه‌ڕوی سه‌رکوت بوه‌ته‌وه،ساڵانیکه ئازادیخوازان ، نوسه‌ران، ڕۆژنامه‌و ته‌نانه‌ت حیزب و ڕێکخراوی سیاسی ڕووبه‌ڕوی دادگا و زیندان وهه‌ڕه‌شه وکوشتنبونه‌ته‌وه. ئێوه که به‌شێکن له کۆمه‌ڵگای کوردستانی عێراق ، بێ‌شک به‌شیکن له قوربانیانی ئه‌م هه‌لومه‌رجه. ساڵانێکه ئیسلامی سیاسی هه‌موو شێوازێکی گرتۆته‌به‌ر بۆ ده‌مکوتکردنی هه‌رده‌نگێکی ئازاد وڕایه‌کی پێچه‌وانه. ئیمه بانگه‌وازتان ده‌که‌ین له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسلامی سیاسی ونوقمکردنی کۆمه‌ڵگای کوردستان له ترسونائومێدی،له به‌رامبه‌ر ملدانی دادگای هه‌ولێر به قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌رنوسین و بڵاوکراوه‌یه‌ک به تایبه‌ت قه‌ده‌غه‌کردنی کتێبی( جه‌هاله‌تی ئیسلام و دونیای هاوچه‌رخ) له گه‌ڵ ئیمه‌دا له خۆپیشاندانی 19/7/2008 بۆ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له سویسرا ،بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ و نامه‌ی ناڕه‌زه‌یه‌تی به‌شداری بکه‌ن. ادامه ی مطلب…
Add comment جولای 17, 2008
14 / 7 هه‌نگاوێك پاشـــه‌كشـــه , ده‌رســــــێك بۆ پێـشـــــڕه‌وی !!
هه‌شت ساڵ به‌ر له‌ئێستا چه‌كداره‌كانی (ی , ن , ك), گه‌مارۆی باره‌كاگانی كۆمیته‌ی ڕابه‌ری ڕێكخراوی كوردستان و كۆمیته‌ی سلێمانی و باره‌گای ڕادیۆی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراقیان له‌شاری سلێمانی دا. له‌سه‌ره‌تاوه ئاو‌و كاره‌بای باره‌گاكانیان بڕی!. پاشان كه‌وتنه ده‌ستگیركردنی هه‌موو ئه‌و كه‌س و میوانانه‌ی بۆ باره‌گاكان ده‌چوون، ته‌نانه‌ت منداڵیشیان لێ ده‌رنه‌كرد!.
به‌هانه‌ی سه‌ره‌كی و ڕاگه‌یه‌نراوی به‌خه‌تی ڕه‌ش له‌سه‌ر سپی نووسراوی یه‌كێتی به ئیمزای (نه‌زه‌ر عه‌لی ئه‌كبه‌ر)، كه‌ئێستا وێنه‌ی لای دادگای سلێمانی و ئێمه‌ش ده‌ست ده‌كه‌وێت. ئه‌وه‌بوو كه: (حزبی ئێمه بۆسه‌ربه‌خۆیی كوردستان تێده‌كۆشێت و به‌مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی كوردستان و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌كوردستان، ئیمزای پشتیوانی له‌خه‌ڵك كۆده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌خاته مه‌ترسی!. حزبی ئێمه پڕۆژه‌ی قانوونی یه‌كسانی ته‌واوی ژن و پیاوی وه‌ك به‌دیلێك بۆ قانوونی ئه‌حوالی شه‌خسی ڕژێمی به‌عس بڵاوكردۆته‌وه. ئه‌مه‌ش دژی ده‌ستووری عێراقیه, و دین و عادات و ته‌قالیدی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه!. بۆیه ده‌بێت دادگا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسوڕانی حزبی ناوبراو بدات!). ادامه ی مطلب…
Add comment جولای 15, 2008
كێشه‌ی كه‌ركوك له نێوان 140و هه‌ڵبژارندا!
“كێشه‌ی كه‌ركوك”یان له خه‌ڵكی كه‌ركوك‌و كوردستان كردۆته چاوه‌ڕوانی گۆدۆ. تا مادده‌ی 140 به‌سه‌رچوو، كه دیاره دووجار هاڕیان كرد‌و له كۆتاییدا مانگی حوزه‌یرانی ڕابوردوو ئه‌م مادده‌یه دوا ته‌مه‌نی سه‌رفكرد. به‌ڵام 140 كراوه‌ته ئه‌فیون‌و له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتداری كوردستانه‌وه ده‌رخواردی خه‌ڵكی كوردستان‌و كورد زمانه‌كانی شاری كه‌ركوك ده‌درێت، وئه‌لحه‌قی میدیای كوریش به “ئه‌هلی”و حزبیه‌وه له‌م بێهۆشكردنه‌ی خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌ورێكی سه‌ره‌كی گێڕاوه. پێش ئه‌وه‌ی 140 بمرێت، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی‌و پارتی پێویستیان به ” حه‌بلی نه‌جات” هه‌بوو. حه‌بلی نه‌جاتی ئه‌مجاره UN بوو، به‌هۆی بڕیاری شورای ئاسایش ژماره 1770كه له 10/8/2007 دا ده‌رچووه. دیاره ئه‌م بڕیاره به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی مادده‌ی 140 ناكات به‌لكو له خالێكدا باسی ئه‌و كێشه ناوخۆییانه‌ی عێراق ده‌كات كه له‌سه‌ر “زه‌وی” هه‌یه. ستیڤان دیمستۆرا بوو به فریشته‌و هه‌ڵگری ئه‌و “حه‌بلی نه‌حات”ه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی. به‌لام دیمستۆرا كاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه به‌پێی بڕیاره‌كانی پێشوتری شورای ئاسایش كاربكات‌و ئینجا بڕیاری 1770 یه‌كێكه له‌كاره‌كانی. تا ئێره‌و تا ئه‌وه‌ی له‌دوای كۆتایی ساڵی 2007 كه ماوه‌ی ته‌واوبونی 140 بوو UN فریادێك بوو بۆ هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار. ادامه ی مطلب…
Add comment جولای 15, 2008
ئیسلامییه لوبنانییه‌کان له (ئوسترالیا)ش داوای چوار ژن ئه‌که‌ن
قه‌یسه‌ر تراد له ڕێکخراوی (Islamic Friendship Association in Australia) واته کۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی ئیسلامی له ئوسترالیا، له ٢٤/٦/٢٠٠٨ داوای‌کرد که ئوسترالیا مافی هه‌بوونی ژنێک زیاتر به‌ڕه‌سمی بناسێ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن لێی.
هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا وه‌زیری داد له حکومه‌تی ئوسترالیا (Robert McClelland) به تووندی وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی که له ئوسترالیادا ژن و پیاو یه‌کسانن و ڕێگه به‌م ڕه‌فتاره ناده‌ین و هه‌رکه‌س ئه‌نجامی بدات تاوانه و له دژی یاسایه.
به‌ڕاستی جێگه‌ی نیگه‌رانییه که ته‌نانه‌ت له وڵاتێکی وه‌ک ئوسترالیاشدا، ئاره‌زووبازانی ئیسلامی به ئاشکرا داوابکه‌ن که بتوانن ببن به خاوه‌نی چوار ژن. ادامه ی مطلب…
Add comment جولای 15, 2008
ڕێکەوتننامەی ئەمنی نێوان ئەمریکاو عێراق، مەترسیەکی گەورەیە بۆ سەر خەڵکی عێراق و کوردستان و ناوچەکە
وابڕیارە ئەمریکاوعێراق تا کۆتایی مانگی تەموزی ئەمساڵ ڕێکەوتننامەی ئەمنی درێژخایەن کەلانی کەم دوو دەهە کەمتر نەبێت ئیمزا بکەن. بەپێی ئەو هەواڵانەی تائێستا بڵاوکراونەتەوە، ئەمریکا خوازیارە لانی کەم 50 بنکەی سەربازی دوای کشانەوەی لەعێراق دابمەزرێنێت، هەروەها بۆ ماوەیەکی دریژخایەن هێزەکانی ئاسایش، سوپا، وەزارەتی ناوخۆ بخاتە ژێر چاودێری خۆیەوە. و هیچ پۆستێکی ئەمریکییش پشکنین!! نەیگرێتەوە.
ئەمریکا هەموو هەوڵێکی خستۆتەگەرو خەریکی گوشارهێنانە بۆ حکومەتەکەی مالکی تا ئەم ڕێکەوتننامەیە هەرچی زووە مۆر بکرێت.
ئەوە کەپێی دەوترێت ڕێکەوتننامەی ئەمنی نێوان حکومەتی عێراق و ئەمریکا، سیاسەتێکی دیکەی ئەمریکایە، سیاسەتی ئیعتراف نەکردن بە شکست و درێژەدان بەجەنگ، ئەمەش مەترسیەکی ترسناکە چ بۆ خەڵکی عێراق و کوردستان و چ بۆناوچەکە بەگشتی. بەتایبەتیش ئەگەر بەم شێوەیە بێت کە تائێستا ڕاگەیەنراوە. ادامه ی مطلب…
Add comment جولای 9, 2008
دوو ئامۆزا
(١) ئه‌یوب و ئه‌دهه‌م
ئه‌یوب بارزانی که ئامۆزای مه‌سعود بارزانییه، په‌رده له ڕووی ڕاستییه‌کی گرنگ و مێژووی هه‌ڵده‌داته‌وه و له‌زاری دۆستێکییه‌وه، باسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانی ناوچه‌ی بارزان ئه‌کات و ئه‌ڵێت [ ناوچه‌ی بارزان له چالاکی هه‌موو پارته کوردییه‌کانی دیکه قه‌ده‌غه‌کرابوو، ته‌نیا سه‌رۆکی (پ.د.ک)ی ئێستا نه‌بێت، که چه‌ند بارزانییه‌کی سه‌ربه‌خۆ خۆیان پاڵاوت بۆ هه‌ڵبژاردن، مه‌سعود ئاگاداری کردن که بکشێنه‌وه و ته‌نیا پاڵێوراوی خۆی ئه‌بێت هه‌بێت، سه‌رۆکی پارتی لێدان و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنا، به‌ڵام بارزانییه‌کان ته‌سلیمی نه‌بوون. له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا پاڵێوراوه سه‌ربه‌خۆکه ده‌رچوو نه‌ک ئه‌وه‌ی پارتی، ئه‌مه سه‌رشۆڕی بوو بۆ پارتی، به‌ڵام میدیای پارتی نووسیبووی (ده‌رچووی شاره‌وانی بارزان له پارتی دیموکراتی کوردستانه). ادامه ی مطلب…
Add comment جولای 2, 2008
سیمیناری فاتحی شێخ و ره‌حمانی حوسێنزاده سه‌باره‌ت به ئێستا و دوارۆژی کۆمه‌ڵه له کوردستانی ئێران
Add comment ژوئن 30, 2008
کوردی وه ک زمانێکی جووت ــ ستاندارد
داخوازینامه‌یێک گه‌ڵاڵه کراوه بۆ ئه‌وه‌ی داوا له حکوومه‌تی هه‌رێم بکا که “کرمانجی خواروو” (سۆرانی) وه‌ک زمانی ستانداردی کوردی به ره‌سمییه‌ت بناسرێ. له ئه‌و داخوازینامه‌دا، داواکراوه: یه‌که‌م: به یاسایه‌ک بڕیار بدرێ له‌سه‌ر به‌فه‌رمیی ناسینی شێوه‌زاری کرمانجی خواروو وه‌ک بناغه‌ی زمانی ستانداردی کوردیی، له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
دريژەى ئەم بابەته PDF
Add comment ژوئن 30, 2008
سنووردانان بۆ ئازادی و تێڕوانین بۆ وه‌ڕینی سه‌گ , له په‌راوێزی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی تاڵه‌بانیدا
له یادی 110 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی کوردی‌دا، که‌ناڵی کوردسات چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌نجام ده‌دات1، که ده‌قی چاوپێکه‌وتنه‌که له ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه2.
له به‌شێکی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌لاته‌که‌ی ده‌نوسرێن و بلاوده‌کرێنه‌وه، تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: “ته‌نیا یه‌ک ته‌علیقی بچووکم له‌سه‌ری هه‌یه و ده‌لێم سه‌گ به مانگه‌شه‌و وه‌ڕینه. مادام ئازادی هه‌یه، با سه‌گیش ئازادبێت بووه‌ڕیت، ناکرێت ئه‌و ئازادییه سنوورداربکه‌یت.” هه‌روه‌ها له کۆتای چاوپێکه‌وتنه‌که‌شدا ئه‌م وته‌یه دووباره ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێته‌وه: “…با نه‌ترسین فڵان ڕۆژنامه چی ده‌ڵێت یان فیسار سایت چی ده‌نووسرێت، ئه‌گه‌ر ڕاسته ده‌ستیان خۆشبێت، ئه‌گه‌ر ڕاستیش نییه، سه‌گ به مانگه‌شه‌و وه‌ڕینه‌و ده‌بڕێته‌وه.” ادامه ی مطلب…
Add comment ژوئن 20, 2008
ڕاگه‌یاندنی کۆتایی سێهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ” بنکه “
خوێنه‌ره‌وه‌رانی به‌ڕێز!
2 ساڵ له‌وه‌به‌ر، له ڕۆژی 23 ئه‌وریلی 2006، کۆڕی دێمۆکراتیکی کورده‌کان له شاری ڤسترۆس (بنکه)، له وڵاتی سوئێد پێکهات. به‌بۆنه‌ی نه‌خش و ده‌وری بنکه‌کانی شاری سنه، له ڕێکخستن و چالاکییه‌کانی گه‌ره‌که‌کانی ئه‌م شاره، له دژی هێزه‌داگیرکه‌ره‌کانی ج.ا، نێوی “بنکه”مان بۆخومان هه‌ڵبژارد.
له ڕۆژی 11ی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ، به‌دوای گرتنی کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌دا، بنکه پێی نایه سێهه‌مین ساڵی چالاکی خۆیه‌وه.
به‌رهه‌مه‌کانی هه‌ره‌گرنگی ئه‌م بنکه‌یه به کورتی ئه‌م خاڵانه‌ی ژێره‌وه‌ن: ادامه ی مطلب…
Add comment ژوئن 10, 2008
به‌هادین نوری سوکایه‌تی به خۆی ئه‌کات
به‌هادین نوری به‌م کۆتایی و به‌م نه‌خۆشییه، هه‌ر به‌رده‌وامه له سوکایه‌تی کردن به خۆی، به قسه‌ی خۆی له‌وکاته‌وه‌ی نه‌خۆشه چه‌ندین نامه‌ی ناردووه بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی تا بۆ چاره‌سه‌ر بینێرنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، تاڵه‌بانی له پاش ده مانگ و بارزانیش له پاش یه‌ک مانگ وه‌ڵامی نامه‌ی یه‌که‌می ئه‌ده‌نه‌وه، که هه‌ر به‌ڵێن بووه، وه تا ئێستا هیجی لێ سه‌وز نه‌بووه.
به‌هادین نوری له ٦/٥/٢٠٠٨ نامه‌یه‌کی تر ئه‌نێرێت بۆ تاڵه‌بانی، که به قسه‌ی به‌هادین خۆی دوو هه‌فته له‌سه‌ر مێزه‌که‌ی دانراوه و نه‌یخوێندۆته‌وه، ئه‌میش تووڕه ده‌بێت و ده‌ینێرێت بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاوینه له ٢٥/٥/٢٠٠٨ بۆ بڵاوکردنه‌وه، وه داوا له خوێنه‌رانی نامه‌که‌ی ده‌کات بۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن ادامه ی مطلب…
Add comment ژوئن 8, 2008
قیڕه‌قیڕی مه‌لا
نێچیرڤان بارزانی شایانی دادگایی‌کردن و زیندانیکردنه نه‌ک دکتۆرای فه‌خری
له ١٧/٥/٢٠٠٨ نێچیرڤان بارزانی له وته‌که‌یدا له زانکۆی (واشنتن ئاند جیفرسن) وتی (ئێمه له هه‌رێمی کوردستان بایه‌خده‌ده‌ین به مافه‌کانی ئافره‌ت و پشتگیری لێده‌که‌ین).
هه‌ر له ١٧/٥/٢٠٠٨ ڕۆژنامه‌ی (Independent) ی له‌نده‌نی نووسیبووی (ته‌نها له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا 255 ژن له کوردستاندا کوژراون و سوتێنراون به‌هۆی نامووسپه‌رستییه‌وه)، وه نووسیبووی(که ژماره‌ی واقیعی زۆر له‌م ڕێژه‌یه به‌رزتره).
وه دوو ڕۆژ پێش مه‌راسیمی وه‌رگرتنی دکتۆراکه‌ی نێچیرڤان، له ڕۆژنامه‌کانی کوردستاندا بڵاوکرایه‌وه که ته‌نها له ماوه‌ی ده ڕۆژدا، چوارده ژن کوژراون له کوردستاندا. ادامه ی مطلب…
Add comment ژوئن 8, 2008
تەمەنێکى کورت و ژیانێکى پڕ بەرهەم , هه‌فته‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ت
بۆڕێزلێنان لەخەبات و تێکۆشانى هاورێ مەنسوورى حیکمەت، کۆمیتەى بەریتانیاى حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق و ڕێکخراوى دەرەوەى حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان، هەڵدەستن بە سازدانى ئێوارەیەکى یادکردنەوە، لەم یادکردنەوەیەدا:
*- کورتە فلیمیک لەبارەى ژیانى هاورێ مەنسوور حیکمەتەوە نیشان دەدرێت.
*- مێزکتێبى بەشێک لەنوسراو و ئەدەبیاتەکانى هاورێ مەنسوور بەزمانەکانى کوردى و عەرەبى و ئینگلیزى دادەنرێت.
*- لەلایەن هاورێیان ( ئاسۆ کەمال و نورى بەشیر ) ەوە قسەوباس بەم بۆنەیەوە پێشەکەش دەکرێ. ادامه ی مطلب…
Add comment ژوئن 5, 2008
به حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانه‌وه په‌یوه‌ست بن!
بۆ ده‌ربازبوون له ده‌ست بێبه‌شی‌و بێ مافی له سایه‌ی سه‌رگه‌ردانی سیاسی‌و حوکمی میلیشیایی-عه‌شیره‌تی حزبه‌کانی کوردایه‌تی، بۆ کۆتایی هێنان به گێژاوێکی سیاسی که ساده‌ترین مافه‌کانی دانیشتوانی کوردستانی وه‌ک هاوڵاتی تیادا پێشێلکراوه، هیچ ڕیگایه‌ک جگه له هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ر خۆی‌و کۆبوونه‌وه له ده‌وری ئاڵای خواسته ئینسانیه‌کانی خۆی بوونی نییه.
سه‌ره‌ڕای مێژوویه‌کی چه‌ند ده ساڵی له چه‌وسانه‌وه‌ی قه‌ومی‌و ژێرپێنانی ساده‌ترین مافه ئینسانیه‌کانیان له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته قه‌ومیه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی عیراقدا، دانیشتوانی کوردستان ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵه له سایه‌ی جه‌نگ‌و سیاسه‌تی ئه‌مریکا‌و به هاوکاری حزبه قه‌ومیه‌کانی کوردستان، ڕۆژگارێکی ڕه‌ش له چاوه‌ڕوانی‌و بێئاینده‌یی‌و چه‌وسانه‌وه‌و سته‌م‌و نه‌بوونی‌و بێکاری‌و به‌ره‌وپاشگه‌ڕانه‌وه له هه‌موو مه‌یدانێکدا باڵی تاریکی خۆی به‌سه‌ر ژیانیاندا کێشاوه.
ئه‌م هه‌لومه‌رجه قابیلی گۆڕانه، نادیاری ئاینده‌و دڵه‌ڕاوکێ‌و ترس له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌ت‌و هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که، بێبه‌شی له سه‌ره‌تاییترین ماف که مافی هاوڵاتیبوونه، هه‌ژاری‌و بێکاری‌و بێبه‌شبوون له ساده‌ترین خزمه‌تگوزاری له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی-عه‌شیره‌تی ئه‌حزابی حاکمی کوردستاندا که بۆته ته‌نها به‌شی جه‌ماوه‌ر، کۆیله‌کردنی ژنان له سایه‌ی ژیاندنه‌وه‌ی داڕزیوترین فه‌رهه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌و ژێرچه‌پۆکه‌یی مناڵان‌و ژێرپێنانی ساده‌ترین مافه‌کانیان، هه‌موو ئه‌وانه به ده‌ستی خودی خه‌ڵک‌و به ئیراده‌ی ئازادانه‌و هۆشیارانه‌ی خۆی‌و ڕێکخراوبوون له ده‌وری ئاڵای خواسته ئینسانیه‌کانی ده‌کرێ کۆتایی بێت. ادامه ی مطلب…
Add comment ژوئن 2, 2008
کوردستان باشترین بازاڕ بۆ ساغکردنەوەی خراپترین کاڵا و کوشتاری شێنیەیی خەڵک
لەوە ئەچێت بۆمباربارانکردنی خەڵکی کوردستان، قەدەرێکی مارەبراوبێت لەخەڵکی کوردستان. و هەرجارەش بە شێوەیەک و بەجۆرێکی تایبەت بەڕێوەبچێت. خەڵکی کوردستان کەم بەدەستی ڕژیمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق و ووڵاتانی کۆنەپەرستی ناوچەکەوە، بەتایبەتیش ڕژیمی بەعس بۆمبا‌باران نەکراوە، ئاماری کوشتاری خەڵک بە بۆمباران و لەوانەش واوەتر بە چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی
وەکو بۆمبی هێشوویی، ناپاڵم، کیمیایی ….تاد. بەهەزارانن.
لەو کاتەشەوە دەسەڵاتی بەعس وەلانراوە، کوردستان دەستی پیسی ئەوانی بەسەرەوە نەماوە، ء دەسەڵات سپێردراوەتە ئەحزابی قەومی کورد، جگە لە قوربانیانی شەڕی ناوخۆ، جگە لەقوربانیانی تیرۆریزمی ئیسلامی، جگە لەقوربانیانی ناموسپەرستیء پیاوسالاری، قوربانیانی بۆمبارانکردن و ژەهراویکردنی کوردستان و خەڵکەکەی بە خۆراک و دەرمانی بەسەرچوو و کۆن، قەدەرێکی ترە. و دەستی ناوەتە بینەقاقای خەڵکی کوردستان. ادامه ی مطلب…
Add comment ژوئن 2, 2008
کەلتورى جەماوەر یا کەلتورى دەسەڵات بەرپرسە لە کوشتنى ژنان
پرسیارى سەرەکى بزوتنەوەى یەکسانیخوازى ژن وپیاو لە کوردستان لەبەردەم دەسەڵاتدا ئەوەیە کە دواى 16 ساڵ لە کوشتنى 12 هەزار ژن ئەو ڕێگایانەى تا ئێستا گیراونەتە بەر بۆچى نەک نەیتوانیوە ئەم دیاردەیە نەهێڵێت بەڵکو کوشتنى ژنان بەپێ ی ئامارەکان زیاد دەکات؟
ئێستا کوشتنى ژنانى کورد لە کوردستانەوە گواستراوەتە بۆ ئەوروپاش. جیاوازى لەنێوان کوردستان و ئەوروپا لەوەدایە کەلێرە ئەمە کێشەى کومینتى ماینورەتیە (کەمایەیتە) ولەکوردستان کیشەى ماجوریتى(زۆرایەتى) کۆمەڵگایە. کێشەکە لە ئەوروپا لە ئەنتگراسیۆن (تیکەڵ بوون) دایە کە بەهۆى سیاسەتى نسبیەتى کلتورىیەوە. تائێستا کوشتنى ژنانى پەنابەر لەو ووڵاتانەدا پاساو دراوە.بەڵام لە کوردستان کوشتنى ڕۆژانەى ژنان کە بەپێی ئامار هەفتەى 5ژنە تەنها سیاسەتێکى هەڵەى دەسەڵات نییە. ئەمە باسى سەرجەم سیستەمى زاڵى کۆمەڵایەتییە لەکوردستان. ئامارى کوشتنى 12 هەزار ژن دواى 16 ساڵ یان سوتانى 2222 لەم سێ ساڵەى دواییدا ،بەڵگەى ناکۆکى سیستەمى کۆمەڵایەتى پیاوسالارىیە لەگەڵ ژیان وئەمنیەتى ژناندا. هەربۆیە پێش ئەوەى بزانین هەنگاوەکان چیى بوون پێویستە بزانین ئەو نیزامە کۆمەڵایەتییەى لە کوردستان کاردەکات چییە کەوا درێژە بە کوشتنى ژنان دەدات؟ دەسەڵات وا کێشەکە پاساو دەدا کە سەرچاوەى ئەم توندوتیژیە کلتورى دواکەوتوانەى جەماوەرە و دەسەڵات هەوڵ دەدات چاکى بکا ،بەڵام ئەمە کاتى دەوێت و دیموکراسى بۆ کوردستان زۆرى دەوێ! ڕاستیەک هەیە کە لەپێشدا دەبێت بیڵێین ئەویش ئەوەیە کە کلتورى ژن کوژى لەم 16ساڵەدا لەکوردستان زاڵ بووە و پێشتر ئەمە کلتورى زاڵ نەبووە ،بۆیە دەبێت بزانین کە چى ئەم کلتورەى زاڵکردوە و درێژەى پێدەدا ،بۆچى لەگەڵ ئەم دەسەڵاتەدا ئەم کەلتورە هاتووە و چ پەیوەندیەک لەنێوان ئەم کەلتور و دەسەڵاتدا هەیە و دەسەڵات چى بەرامبەر دەکا؟ ادامه ی مطلب…
Add comment ژوئن 2, 2008
له وه‌ڵام به نیه‌تی وازهێنانی هاوڕێیه‌کدا[*]
هاوڕێی زۆر ئازیزم …
نامه‌که‌ت که بۆ منت نووسیبوو له‌گه‌ڵ ڕه‌شنووسی نامه‌ی وازهێنانه‌که‌تم له‌ڕێی هاوڕێ… ه‌وه به ده‌ست گه‌یشت و زۆر زۆرم پێ‌ناخۆش بوو. ڕه‌خنه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ ئه‌نووسم و کاتێک خوێندته‌وه ته‌له‌فونت بۆ ئه‌که‌م بۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ی که داوته تا پێکه‌وه قسه‌بکه‌ین.
یه‌که‌م مه‌سه‌له گشتییه‌کان:
١. با یه‌که‌مجار ئه‌وه بڵێم که له ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌ی هه‌ڵسوڕانمدا، تا ئێستا بۆ جارێکیش داوام له هیچ که‌سێک نه‌کردووه که ڕێکخراوه‌که‌مان یان حزبه‌که‌مان جێ نه‌هێڵێت، واز نه‌هێنێت، بمێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ من بێت و شتی تری له‌و بابه‌ته. به سه‌ی برایمم نه‌ووت په‌یوه‌ست بێت به‌ئێمه‌وه، له خه‌سره‌وی داوه‌رم نه‌پرسی بۆچی نه‌هات، له ناسری جاویدم نه‌پرسی، له ئیره‌جی ئازه‌رینم نه‌پرسی بۆ کوێ چوو، ده‌یان ناوی تر هه‌ن که خه‌ڵک باوه‌ڕ ناکات که من ته‌نانه‌ت پرسیارم له هۆی کار نه‌کردن و ڕۆیشتنیشیان نه‌کردووه[١]. له وازهێنانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌دا [٢] داوای ڕوونکردنه‌وه‌م له هیچ که‌سێک نه‌کردووه‌و داوام نه‌کردووه بمێنێته‌وه. بۆچی؟ یه‌که‌م، ئینسانه‌کان به عاقڵ و پێگه‌یشتوو و سه‌ربه‌خۆ و مه‌سئول له کرده‌وه‌کانی خۆیان ئه‌زانم و ڕێز بۆ بڕیاریان دائه‌نێم. دووه‌م، قسه‌کردنی من له‌گه‌ڵ که‌سه‌کان و هه‌وڵی من بۆ هاندانیان بۆ مانه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌خسی من نییه و وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی شه‌خسی من نامێنێته‌وه. ادامه ی مطلب…
Add comment می 29, 2008
شاشه‌یه‌کی یه‌ک ره‌نگ ؟ له روانینێکدا Tv کۆمه‌ڵه
کۆمه‌ڵه (مه‌به‌ست رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)،یه‌کێک له‌و پارتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که له ماوه‌ی نزیک به 3 ساڵی رابردوودا بۆته خاوه‌ن که‌ناڵی ئاسمانی. دیاره دوای رۆژهه‌ڵات تی ڤی که له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانه‌وه( حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی ئێستا) دا‌مه‌زراوه، دووهه‌م که‌ناڵی ئاسمانیه که له‌لایه‌ن پارتێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له تاراوگه پرۆگرام (به قسه‌ی به‌رێوه‌به‌رانی)روو به هه‌مو چین و توێژه‌کانی خه‌لکی کوردستان بڵاو بکاته‌وه. ادامه ی مطلب…
Add comment می 28, 2008
ئایندەى پەیوەندییەکان، لەشەڕى نێوان مالیکى و سەدردا، پارتى و یەکێتى دۆڕاون!!
شەڕى نێوان مالیکى و سوپاى مەهدى بەشێوەیەکى سەخت دەستیپێکردوەو بەرەو جەنگ بەڵام وەک دیارەیەکى کۆمەڵایەتى هەنگاوى ناوە، بەومانایەى کە قڵشتێک لەنێوان ڕیزەکانى خوارەوەى مەجلسى ئەعلاو حزبى دەعوەى مالیکى لەلایەک و سوپاى مەهدى و حزبى فەزیلەو لایەنگرانى موقتەدا سەدر و یەعقووبى دروست بووە، خوێن کەوتۆتە نێوانیانەوەو ئامارەکان جگە لە کاولکارىء وێرانکردن، قوربانیانى ئەو جەنگە بەهەزاران کەس مەزەندە ئەکات. ئەتوانین ئەم جەنگەى نێوان لایەنە شەڕکەرەکانى ناوەڕاست و باشوور، بەجۆرێک تەشبیهى بکەین بە قڵشتى نێوان ڕیزەکانى هەردوو حزبى دەسەڵاتدار لەکوردستان، کاتێک کە چواردە سالڕ بەر لەئێستا لەسەر دەسەڵاتء داهات کەوتنە گیانى یەکترو ڕیزەکانى یەکترى. کە سەربارى دنیایەک ڕێکەوتنء دانیشتن و سەردانى پایتەختى وڵاتانء دەخالەتى دەوڵەتانى ناوچەکەو جیهان، تادەگاتە چەندین ڕێککەوتننامەى ستراتیژى جۆراوجۆر، بۆ وەستانى شەڕى نێوانیان. کەچى هەمیشەء ئێستاشى لەگەلڕ بێت زەمینەى سەرهەڵدانەوەى ئەو شەڕە بەهێزە، سەرەڕاى ئەوەى کە سەرانى هەردوو حزب لەزۆر لایەنیتریشەوە کۆکن و بێگرفتن لەگەلڕ یەکترى. ادامه ی مطلب…
Add comment می 28, 2008
به‌شی یه‌که‌م قسه‌وباسی فاتحی شێخ